ئەپڵ
7, ئهیلول 2015
چۆن سەیری کۆنگرەی 9ی ئەیلولی کۆمپانیای ئەپڵ بکەم بە زمانی کوردی؟
بێگومان لەوانەیە پێشتر زانیبێتت کە کۆمپانیای ئەپڵ لە ٩ی ئەم مانگە کۆنگرە گرێدەدات، دەمانەوێت وەکو وەبیرهێنانەوە لێرەوە وەبیرت بهێنیینەوە کە پاش ٤٨ کاتژمێری تر(٢ڕۆژی تر) کۆمپانیای ئەپڵ لە سەنتەری Bill Graham Civic Center لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا کۆنگرەیەکی تایبەت دەبەستێت و پێشبینی دەکریت چەند شتێکی نوێ ڕابگەیەنێت. بۆ ئەم مەبەستە ئێمە بۆ ئەمجارە جیاوازین و دەمانەوێت کۆنگرەکەتان بە دۆبلاژی کوردی بە دەنگ بۆ بگوازینەوە لە ڕێگەی یوتیوبەوە. بۆ ئەم مەبەستە ئێوە لەم لینکەوە http://www.apple.com/apple-events/september-2015 ڕاستەوخۆ بینەری کۆنگرەکە بن و دەنگەکەی بێ دەنگ بکەن و لەم لینکەشەوە ئێمە بە کوردی قسە لەسەر کۆنگرە دەکەین و دۆبلاژی دەیکەین گوێ بۆ کوردیەکە بگرن:https://www.youtube.com/watch?v=S2ZiMs3mFl0
بەروار و کاتی کۆنگرە: ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە ٩\٩\٢٠١٥، ٨ی شەو بەکاتی هەولێر-کوردستان
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=S2ZiMs3mFl0[/youtube]
[box type=”note” align=”aligncenter” class=”” width=””]
تێبینی: لەکاتی هەبوونی کێشە لە هێڵی ئینتەرنێت ئەوا داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر نەمانتوانی دۆبلاژەکە بکەین و لەم بارەشدا هەوڵدەدەین لەرێگەی وێنە و نوسینەوە هەرچۆنێک بێت ڕووماڵی کۆنگرەکە بکەین.[/box]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!