ئەپڵ
7, ئه‌یلول 2015
نه‌وه نوێیه‌كه‌ی Apple TV و پلانێكی نوێ
نه‌وه‌ی نوێی Apple TV كه بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە 9ی ئه‌م مانگه‌دا لە کۆنگرە تایبەتیەکەی ئەپڵ لە شاری سانفرانسیسکۆ ڕاده‌گه‌ینرێت و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بریتی دەبێت لە یاری كردن و بواری یاری، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی The New York Times.
له نه‌وه نوێیه‌كه‌ی Apple TV دا بواری یاری ده‌بێته “خاڵی سه‌ره‌كی فرۆشتن”، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته نهێنیانه‌ی كه تێیایاندا زانیاری لەسەر پلانه‌كانی ئه‌پڵ دراوە. ڕاپۆرته‌کان ئاماژە بەوەش دەدەن كه نه‌وه نوێیه‌كه نرخه‌كه‌ی له 150$ ـه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، و پێشخستنی زۆر له نهوهكهدا كراوه، له‌وانه به‌كارهێنانی چیپێک(Chip)ـی گرافیکی باشتر، ڕیمۆتێكی نوێ كه ده‌توانرێت وه‌ك کۆنتڕۆڵ بۆ ئامێرەکە، و کۆنتڕۆڵی یاریكردن به‌كاربهێنرێت.ئە گه‌ر راپۆرته‌كه ڕاست بێت، ئه‌وا ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته پلانێكی نوێی ئه‌پڵ بۆ پڕفرۆشكردنی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی (Apple TV). وه‌كو هه‌میشه، ڕاپۆرته‌كان ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ن، بۆیه پێویست ناكات زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌یت، كۆنگره‌كه كه‌متر له 2 ڕۆژی ماوه و ئیتر ئەوکات دەزانیت نەوە نوێکە ڕادەگەینەدرێت یان نا و چۆن دەبێت!
سەرچاوە Mashable
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.