ئای ئۆ ئێس
8, ئهیلول 2015
چاپکەرێکى نوێ بۆ ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە

کۆمپانیاى هیندى (Yu) کە لەلایەن کۆمپانیاى “Micromax“ـەوە خاوەنداریەتى دەکرێت، چاپکەر (پرینتەر)ێکى نوێی بەناوى (YuPix) بۆ هەردوو سیستەمى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس بڵاوکردەوە.
چاپکەرى YuPix بەهۆى ئەپڵیکەیشنێکى تایبەتییەوە جڵەوگیر دەکرێت، کە لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەرانى هەردوو سیستەمى بەنێوبانگى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس دەتوانن وێنەکانیان چاپ بکەن بە قەبارەى 2.1×3.4 ئینج لەماوەى تەنها ٦٠ چرکەدا، هەروەها بەکاربەر دەتوانێت پێش چاپکردن دەستکارى وێنەکان بکات بەهۆى ئەپڵیکەیشنەکەوە، دواتر چاپى بکات.
چاپکەرەکە پشتگیرى هەردوو تەکنیکى پەیوەستکردن (Wi-Fi و NFC) دەکات و کێشەکەى ٢٧٣ گرامە و باتریەکەى ٧٥٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا. چاپکەرى (Yu) لە کۆگاى ئەمازۆن بە نرخى ٦٩٩٩ ڕووپیەى هیندى کە بەرامبەرە بە ١٠٥ دۆلارى ئەمریکى بەردەستە بۆ فرشتن.
ژێدەر: electrony
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".