10
ئای ئۆ ئێس 31, ئازار 2012 بۆچوون

بەراوردێکی ورد لە نێوان دوو جۆری تازەی مۆبایل (Samsung Galaxy Nexus vs Apple iPhone 4S)

سڵاوی خوای گەورە لە هەموو لایەک ئەم جارە پێم خۆش بوو لە بابەتێکی تردا بێمەوە لاتان بریتیە لە  بەراوردێکی ورد لە نێوان دوو جۆر مۆبایلی هۆشمەند لە نێوان بەرهەمی ئەپڵ و سامسۆنگی ئەندرۆید دا Samsung Galaxy Nexus. Apple iPhone 4S. بازاڕەکانی وڵاتی خۆمان بازاڕێکی زۆر ئاڵۆزە بۆ فرۆشتنی ئامێرە ئەلەکترۆنیە بەتایبەتی ئامێرە دیجیتاڵەکان، وە کڕیاری وڵاتی خۆشمان کڕیارێکی لاسای کاری کلاسیکین بە پێچەوانەی وڵاتانی خۆش گوزەرانەوە، ڕادەی خۆش گوزەرانی وڵاتی خۆشمان ئاستێکی باشی هەیە بەڵام بازاڕی تەکەنەلۆجیا بازاڕ نیە، هیچ پێوانەیەک بۆ بەرهەمەکان نیە کەس کار لەسەر کواڵیتی و بەرز ڕاگرتنی بەرهەم ناکات.

 کڕیارو فرۆشیار تەنها بەدوای بەرهەمی هەرزاندا دەگەڕێن بەرهەمە هەرزانەکانیش چەند ئەوەندەی بەرهەمە گرانە باشەکان پارەی لە گیرفانی خەڵک بۆ خەرج دەکرێت بە نیوەی ئەوەش خەڵک سودی لێوەر ناگرێت، یەکێک لەو ئامێرانەش مۆبایلە ئەگەر باس بکرێت بەشێکی زۆر دەسکەوتی خەڵکی وڵاتی خۆمان لە بوارەدا بەکار دێت.

بازاڕەکانی کوردستان بووە بە ئەشغال خانەی هەموو کۆمپانیا بێ نرخەکانی مۆبایل سەدان جۆری سەیر مۆبایل دێتە وڵاتمان خەڵک دەیەوێت جوان بێت و هەرزان بێت ئەوە گرنگە ، خەڵکەکەش ڕاست دەکات چونکە ئاسان نیە دەسکەوتنی مۆبایلە باشەکان لەم ڤیدۆیەدا دوو جۆر مۆبایلتان بۆ دادەنێم کە گەنجێک زۆر بەشێوەیەکی زانستیانە و بێلایەنانە لەسەر بنەمای کرداری  هاتۆوە بەراوردی نێوان دوو جۆر لە هەرە جۆرە باشەکانی مۆبایلی کردوە ئەویش گەلاکسی نێکسس وە ئایفۆنی چوار جی ئێس، هەریەک لەم دوو جۆرە هەڵگری کۆمەڵە خەسڵەتێکی باشن لەگەڵ ئەوەش هەریەکەیان خاوەنی چەندین هەڵەو کەم کوڕیە.

من خۆم یەک ڕەوشتم هەیە بەئاسانی دان بەشتێکدا نانێم تا تاقی نەکەمەوە و ماوەیەک نەبێتە هاوڕێم. من لەگەڵ iPhone 4S هیچ تەجروبەیەکم نیە بەڵام لەگەڵ iPhone 3S  تەجروبەم زۆرە کۆمەڵێک هەڵەو کەم کوڕی دەزانم ئاسان نیە هەستی پێ بکەیت وە هەروەها تەجروبەم هەیە  لەگەڵ Samsung Galaxy Nexus ئەمیش یەکێکە لە مۆبایلە باشەکان لای من یەکێک لەو باشیانەی ئەوەیە بەدەستی خۆت دەتوانی ئەنلۆکی بکەیت واتە( جۆکەر) وە دوو کامێرای هەیە هەرگیز ىڕوا ناکەیت ئەوەندە جوانە چ ئەوەی پێشەوە وە چ ئەوەی دواوە وە ڕەنگ و ڕەونەقی شاشەی یەکجار جوانە لەوەش گرنگ تر ئەوەیە دەبێت پیشانی دەم و چاوی خۆتی بدەیت بۆ کردنەوەی بەرنامەکانی ئەگەر خۆت بتەوێت.ئەگەر کەسێک بیەوێت بە مۆبایل ئەنتەرنێت بەکار بێنێت ئەوا بڕواناکەم لەم مۆبایلە خێراتر هەبێت بۆ ئینتەرنێت ئەگەر زیادەڕەوی نەبێت لە هەندێک کۆمپیوتەر زۆر خێرا ترە.

لەگەڵ کۆمەڵێک باشی تری ئەم مۆبایلە بەڵام یەك کێشەی سەرەکی هەیە ئەویش ئەوەیە باتریەکەی زۆر کەم بەرگە دەگرێت لە چاو ئای فۆن وە دەنگی دەرەکی کەمێک لاوازە لە ئای فۆن تۆزێک لاواز ترە لە ئای فۆن. هەروەها ئایفۆن کێشەی دەنگی هەیە وە جار جار جام دەبێت….. بۆ یەک لاکردنەوەی ئەم دوو جۆرە مۆبایلە بە جێ دێڵم بۆ ئێوەی بەڕێز لەگەڵ ئەم ڤیدۆیەدا.

ویستم ئەم پارچە ڤیدۆیە بکەم بە کوردی بۆتان بەڵام ئەم کابرایە ئەمەی داناوە کەسێکی زۆر بڵێیە و درێژ دادڕي کاتی زۆر دەویست.

لە دوعای خێر بێ بەرشمان نەکەن دواکارم لە خوای گەورە خێرو بەرەکەت بڕژێنێت بەسەر وڵاتی خۆماندا

میلەتی ئێمەش بێبەش نەبێت لە ئامێری باش وە منیش بێبەش نەکەن لە دوعای خێر باشە…..!!!!

بۆچونی تۆ