ئەپڵ
10, ئه‌یلول 2015
سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد بەناوی iPad Pro

به‌رهه‌مێكی تری نوێی ئه‌پڵ، كه دوێنێ شه‌و له كۆنگرهكهیدا ڕایگه‌یاند، iPad Pro بوو. ئه‌مه گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی ئایپاده به شاشه‌یه‌كی ڕێتینای 12.9 ئینچ، و گونجاوه بۆ به‌كارهێنانی له‌گه‌ڵ دوو به‌رهه‌می تری نوێی ئه‌پڵ ئه‌وانیش (ته‌خته‌كلیلی زیره‌ك ، پێنووسی ئه‌پڵ) و ته‌واو گونجاون لەگەڵی. ئه‌مانه‌ی خوارەوە ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن كه له ئایپاده نوێیه‌كه‌دا هه‌ن:

له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی 5.6 ملیۆن پیكسڵ، iPad Pro ده‌بێته به‌رزترین-ووردی نیشاندانی شاشه له‌نێو هه‌موو ئامێره‌كانی iOS دا. شاشه 12.9 ئینچیەکەی ڕێگات پێ ده‌دات بە دروستكردنی هه‌موو شتێك كه بته‌وێت، ده‌ستكاریكردنی ڤیدیۆی 4K، نه‌خشاندن، ئاسانتر، خێراتر و زیاتر پێشكه‌وتووتر. له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی Multi-Touch ڕێگات پێ ده‌دات به به‌كارهێنانی دوو ده‌ست یان به‌كارهێنانی ده‌ستێك له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ئه‌پڵ بۆ خێراتر جێبه‌جێكردنی كاره‌كانت. وردی شاشه‌كه بریتیه له 2732×2048 وه %78 گه‌وره‌تره له iPad Air 2.

جگه له‌مانه‌ش، شاشه‌كه له چوار هه‌سته‌وه‌ری نوێ پێك هاتووه له چینی ژێره‌وه، كه یارمه‌تی شاشه‌كه ده‌دات بۆ جوانتر ده‌ركه‌وتن، پێدانی پیكسڵ، ڕێكخستنی ڕووناكی شاشه به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه، زانینی چه‌ندێتی پیكسڵ و ئه‌و پیكسڵانهی كه ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ر به‌رنامه و یاریه‌ك، ئه‌مانه‌ش له‌ڕێگای چوار هه‌سته‌وه‌ره‌كانی “Photo Alignment” – “Oxide TFT” – “Variable Refresh Rate” – “Timing Controller” ـه‌وه ده‌كرێت كه كاره‌كانیان وه‌كو ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ داون.


ئه‌پڵ له ئایپاده نوێیه‌كه‌یدا، چیپێكی نوێی به‌ناوی چیپی A9X به‌كارهێناوه، كه نه‌وه‌ی سێیه‌می چیپهكانه و به‌جۆری 64 بت كار ده‌كات. چیپه‌كه زۆر خێراتر و باشتره له‌ڕووی جێبه‌جێكردن و گرافیك و 2 جار له‌ڕووی گرافیكه‌وه له iPad Air 2 باشتره. ئه‌وه‌ی كه ئه‌پڵ زۆر ئاماژه‌یان پێدا له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌بوو، كه ئایپاده‌كه ئه‌وه‌نده خێرایه به‌شێوه‌یه‌ك له %80ی كۆمپیوته‌ره‌كان خێراتره! زۆر ئاماژه‌یان به باشتر بوون و خێرابوونی ئایپاده‌كه دا. ئایپاده‌كه له‌ڕووی (CPU) جێبه‌جێكردن و خێرایی كاركردنه‌وه 22 جار خێراتره وه‌ك له ئایپاده‌كانی پێشوو و له‌كاتی نه‌خشاندنی سێ دووری یان ده‌ستكاریكردنی ڤیدیۆی 4K یان ڕێندهركردن ئه‌وا زۆر خێراتره. وه هه‌روه‌ها له ڕووی (GPU) كاری گرافیكی و وردتر نیشاندان 360 جار باشتر بووه وه‌ك له‌وانی پێشوو، واتا توانای كارپێكردنی یاری زۆر به‌هێزی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرافیكه‌كه‌ی زۆر پێشكه‌وتووتر کراوە.


هه‌ر به‌هۆی ئه‌مانه‌وه كۆمپانیاكان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی نوێیان له‌كاتی كۆنگره‌كه ڕاگه‌یاند بۆ ئایپاده نوێیه‌كه، چونكه ئایپاده‌كه پانتاییه‌كی زۆری هه‌یه و ده‌توانرێت وه‌كو كۆمپیوته‌رێك كاره‌كانی پێ جێبه‌جێ بكرێت، له‌وانه وه‌شانی نوێی به‌رنامه‌ی iMovie دروستكراوی ئه‌پڵ كه ده‌توانێت ڤیدیۆی 4K ده‌ستكاری بكات. به‌رنامه‌ی Adobe Photoshop Fix یش به‌رنامه‌یه‌كی نوێی كۆمپانیای ئه‌دۆبی یه بۆ ئایپاده نوێیه‌كه كه توانای ده‌ستكاری كردنی ته‌واوی وێنه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێدانی جۆره‌ها كاریگه‌ری به‌سه‌ر وێنه‌كه و به‌رنامه‌كه پشتگیری وێنه‌ی 50 مێگا پیكسڵ ده‌كات.


هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی AutoCAD 360 یش به‌رنامه‌یه‌كی تره كه ته‌واو گونجێنراوه بۆ ئایپاده نوێیه‌كه و بۆ ئه‌ندازیاران و نه‌خشه‌سازان زۆر به‌سووده.

له‌ڕووی بارگهشهوه ئایپاده نوێیه‌كه توانای 10 كاژێر بارگه‌ی هه‌یه. له‌ڕووی وای فایه‌وه ئایپاده‌كه به‌هێزتر بووه و توانای وه‌رگرتنی خێرایی 866 مێگابتی هه‌یه و له‌گه‌ڵ 20 جۆری LTE كار ده‌كات به‌خێراییه‌ك كه ده‌گاته 150 مێگابت.
- دیزاین و ڕووكاری ده‌ره‌وه

ئایپاده‌كه له‌ڕووی ده‌ره‌وه لەڕووی تەنکیەوە تەنها لە ئایپاد ئێیەر ٢ تەنکتر نییە ئەگەرنا لە گشتیان تەنکترە، کێشی کەمە و لە کێشی یەکەم نەوەی ئایپاد نزیکە . ئایپاده‌كه سێ ڕه‌نگی هه‌یه ئه‌وانیش خۆڵه‌مێشی،زیوی وه زێڕی. تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر، كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌نێو ئامێره‌كانی iOS دا هه‌بێت، هه‌بوونی 4 بڵندگۆیه! ئه‌پڵ له نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد دا هه‌بوونی 4 بڵندگۆی ڕاگه‌یاند، كه ده‌بێته هۆی گه‌یاندنی باشتری ده‌نگ، هه‌روه‌ها سێ جار زیاتر ده‌نگه‌كه بۆ مه‌ودایه‌كی دوور ده‌گوازێته‌وه.



- ته‌خته‌كلیلی زیره‌ك بۆ iPad Pro

ئه‌پڵ، له كۆنگره‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویدا به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی “Smart Keyboard – ته‌خته‌كلیلی زیره‌ك” ڕاگه‌یاند. ته‌خته‌كلیله‌كه ته‌نها له‌گه‌ڵ iPad Pro به‌كارده‌هێنرێت و به‌هه‌مان قه‌باره‌ی ئایپاده‌كه دروست كراوه، ته‌خته‌كلیله‌كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ زیاتر ئاسان كردن و خێرا جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، هەروەها ته‌خته‌كلیله‌كه ده‌توانرێت به سێ شێوه دابنرێت:



له تهختهكلیلهكهدا، هیچ بۆشایی یان كونێك نابینرێت له‌نێو دوگمه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاراستنی زیاتری ته‌خته‌كلیله زیره‌كه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر كه بۆشایی تێیدا هه‌یه و به زوویی دوگمه‌كان به‌ره‌و تێكچوون ده‌چن.

شێوه‌ی ته‌خته‌كلیله‌كه:

جگه له‌مانه‌ش، ته‌خته‌كلیله‌كه پێویستی به هیچ جۆره بارگاوی كردنێك نییه، به‌شێوازێك دروست كراوه كه به‌ئاره‌زووی خۆت ده‌توانیت بیجوڵێنیت، پێویست به به‌ستان و هیچ جۆره وایه‌رێك ناكات.

ته‌نها به دانانی ئایپاده‌كه له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به نووسین بكه، له‌ڕێگای سێ دوگمه‌ی سه‌ر ئایپاده‌كه كه نێونراون به به‌ستێنه‌ری زیره‌ك ده‌توانیت ئایپاده‌كه ڕێكبخه‌یت و بیبه‌ستیته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌خته‌كلیله‌كه.

هه‌روه‌ها ته‌خته‌كلیله‌كه به‌ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ iOS 9 و چه‌ند قه‌دبڕێكی تێدایه بۆ خێراتركردنی نووسین.


نرخی ته‌خته كلیله زیره‌كه‌كه 169$ ـه‌و مانگی 11 به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ كڕین.

- پێنووسی ئه‌پڵ بۆ iPad Pro

كاتێك تۆ iPad Pro به‌كارده‌هێنیت، له‌وانه‌یه بته‌وێت چه‌ند شتێك به‌ڕێكی بكه‌یت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌پڵ له كۆنگره‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویدا پێنووسی ئه‌پڵی ڕاگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ iPad Pro به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو هاوبه‌شێك بۆ Multi-Touch، واتا ده‌توانێت به ده‌ستێك شت بنووسیت و له ده‌سته‌كه‌ی تریش به پێنووسه‌كه وێنه بكێشیت! به‌هۆی پێنووسهكهوه، ده‌توانیت بنووسیت، وێنه بكێشیت، به‌هۆی چه‌ماندنه‌وه‌وه هێڵه‌كان ڕێكبخه‌یت و نا تۆخیان بكه‌یت. جگه له‌مانه پێنووسه‌كه زۆر ورد دروست كراوه، له iPad Pro دا چه‌نده‌ها هه‌سته‌وه‌ری وردی بۆ دروستكراوه، كه ده‌زانێت تۆ كه‌ی پێنووسه‌كه به شاشه‌كه‌دا ده‌هێنیت، سه‌رسامت ده‌كات كاتێك هه‌سته‌وه‌ره‌كه 240 جار لێكۆڵینه‌وه و وردبینی ده‌كات له چركه‌یه‌كدا، بۆ ڕێكخستنی پێنووسه‌كه و وردبینی زیاتر. هه‌سته‌وه‌ره‌كه ده‌زانێت، كه چه‌ند پێنووسه‌كه‌ت داگرتووه، پێنووسه‌كه به به‌هێزی دابگره گه‌ر بته‌وێت هێڵی بچووكتر بكێشیت.


ده‌توانیت سێبه‌ر دروست بكه‌یت ته‌نها به جوڵاندنی ئاڕاسته‌ی پێنووسه‌كه و ڕێكخستنی سێبه‌ر.

پێنوسەکە، 12 كاتژمێر ته‌مه‌نی پاتریەکەیەتی، ته‌نها به بارگاوی كردنه‌وه‌ی پێنووسه‌كه بۆ ماوه‌ی 15 چركه ئه‌وا پێنووسه‌كه بۆ ماوه‌ی 30 خولهك ته‌مه‌نی پاتری ده‌بێت، پێنوسەکەش هەر بە شوێنی بارگاویکردن واتە شەحنی ئایپاد پڕۆکە بارگاوی واتە شەحن دەکرێتەوە.

جگه له‌مانه‌ش پێنووسه‌كه گونجاوه بۆ به‌كارهێنانی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی iPad Pro له‌وانه “Notes” بۆ وێنه‌كێشان و نووسین و “Mail” بۆ وێنه‌كێشان له‌ناو په‌یامێكدا وه به‌رنامه‌ی نوێی “Paper by FiftyThree” بۆ وێنه‌كێشان له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌ڕه.



بێگومان پێنووسه‌كه مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ كڕین و نرخه‌كه‌یشی 99$ ده‌بێت.


iPad Pro كامێرایه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنی چه‌نده‌ها هه‌سته‌وه‌ری به‌هێز بۆ وێنه‌گرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆ. كامێرای ئایپاده‌كه 8 مێگا پیكسڵه له‌گه‌ڵ توانای جەختی خۆكارانه و دۆزینه‌وه‌ی ڕوخسار و پێنج توخمی لێنز. توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی به ڕوونی 1080p ئێچ دی هه‌یه، له‌گه‌ڵ توانای هێواش كردنه‌وه و خێرا كردنی ڤیدیۆ به ڕوونی 720p، هه‌روه‌ها توانای هێنانه پێشه‌وه‌ی ڤیدیۆی هه‌یه به 3 جار. هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه‌ی ئایپاده‌كه ڕوونی ئێچ دی هه‌یه له‌كاتی به‌كارهێنانی له‌گه‌ڵ FaceTime و په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی.

ئه‌پڵ، جگه له هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌رگی پارێزه‌ریشی داهێناوه بۆ پاراستنی ئایپاده‌كه و ناویان ناوه (به‌رگی زیره‌ك). به‌رگه زیره‌كه‌كه به دوو ڕه‌نگ به‌رده‌ست ده‌بێت ئه‌وانیش خۆڵه‌مێشی خه‌ڵووزی و سپی. به‌هۆی سلیكۆنهوه به‌رگه پارێزه‌ره‌كه به‌شی پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی ئایپاده‌كه‌ت ده‌پارێزێت.
- پوخته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و نرخ و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی
له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه سه‌رتان لێ شێوابێت! ئه‌مانه پوخته‌ی تایبه‌تمه‌ندی و زانیاریه‌كانی ئه‌و ئایپاده نوێیه‌ن:
iPad Pro به سێ ره‌نگ به‌رده‌ست ده‌بێت (زیوی ، زێڕی ، خۆڵه‌مێشی)
نرخ و فراوانی گێگابایتهكهی:
WiFi:
32 گێگابایت : 799$
128 گێگابایت:949$
WiFi + Cellular:
128 گێگابایت : 1079$
كێش و قه‌باره :
به‌رزی: 12 ئینچ
پانی : 8.68 ئینچ
قوڵایی : 0.27 ئینچ
كێش (WiFi) : 1.57 پاوه‌ند
كێش (Wifi+Cellular) : 1.59 پاوه‌ند
شاشه : 12.9 ئینچی ڕێتینای ئێچ دی
وردی شاشه: 2732×2048 پیكسڵ
چیپ : A9X – 64bit
كامێرای پێشه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌یستایم
ڕوونی وێنه : 1.2 مێگاپیكسڵ
تۆماركردنی ڤیدیۆ: 720p ئێچ دی
كامێرای پشته‌وه : 8 مێگا پیكسڵ
تۆماركردنی ڤیدیۆ : 1080p ئێچ دی
توانای هێنانه پێشه‌وه: 3 جار
هێزی پاتری : 10 كاژێر ته‌مه‌نی پاتری له‌كاتی گه‌ڕان له ئینته‌رنێت،سه‌یركردنی ڤیدیۆ،یان گوێگرتن له مۆسیقا.
تایبه‌تمه‌ندی Touch ID
تایبه‌تمه‌ندی Multi-Touch
كاتی به‌رده‌ستبوون و بڵاوكردنه‌وه : 11/2015
چاوه‌ڕوانی بابه‌تی داهاتوو بن له‌سه‌ر ئه‌پڵ تیڤی و به‌رهه‌مه‌كانی تر.
تێبینی : هه‌موو زانیاریه‌كان له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی ئه‌پڵ وه‌رگیراون
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.