هەواڵ
1, نیسان 2012
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌پڵ (تیم كووك) بوو به یه‌كه‌م سه‌رۆكی جێبه‌جێكار بۆ ساڵی 2012.
له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو گلاسدۆر دواین لیستی خۆی به‌ناوی “Top 25 Highest Rated CEOs of 2012” ئاشكرا كرد واته باشترین 25 به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جیكاری ساڵی 2012. تێیدا تیم كووكی ئه‌پڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه به تێكرای %97 په‌سه‌ندكراو، به‌دوای تیمدا جیم تێرلهی به‌ڕێوه‌به‌ری Ernst & Young به‌تێكرای (%95) دووه‌مه و سێه‌میش به‌تێكرای (%95) پاول جهیكۆبسی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری Qualcommـه و چواره‌میش به‌تێكرای (%94) لاری په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گۆگڵه.
ئه‌م لیسته‌یه‌ش سه‌رچاوه‌ی گرتووه له ئه‌نجامی پرسیاركردن له فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكان كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن پرسیارهكهشیان بریتییه بووه له‌وه‌ی ئایا ئه‌وان دان به‌و ڕێگه‌یه داده‌نێن كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌یان به‌باشی كۆمپانیاكه به‌ڕێوه‌ده‌بات؟. بۆنمونه فه‌رمان به‌رێكی ئه‌پڵ ده‌ڵێت “باوه‌ڕم وایه كه سه‌رۆكاییه‌تی كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن” و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” ئێمه باشترین ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رمان هه‌یه له چاو شوێنه‌كانی تر.” ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ستیف جۆبس له ئابی ساڵی 2011 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه تیم كوك توانی تێكرای په‌سه‌ندكراو به له %97 به‌ده‌ست بێنیت كه ئه‌مه له‌سه‌روی ستیف جۆبسیشه كه له 2010 تا 2011 ته‌نها له %95ی هه‌بوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م ساڵ ساڵێكی سه‌ختبووه بۆ كۆمپانیای HP كه به‌ڕێوه‌به‌ره تازه‌كه‌ی مێگ وایتمان ناوی له لسیستهكه هه‌یه به ڕێژه‌ی تێكرای له %80ی هه‌یه و له 24 پلهیهدایه.
سه‌رچاوه glassdoor
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه..