ئای ئۆ ئێس
13, ئەیلوول 2015
سه‌رنجێك له‌سه‌ر كامێرای ئایفۆنی ٦ ئێس
وه‌ك ده‌زانن كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ست، له‌م كۆنگره‌یه‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رهه‌می تازه‌یدا لادا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو كامێرای ئایفۆنی ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵه‌س بوو كه له‌م ئایفۆنه نوێیه‌دا كامێراكه كراوه به ١٢ مێگاپیكسڵ و گرته‌ی ڤیدیۆی به كوالیتی 4K تۆمار ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه كه تۆماری ڤیدیۆییه‌كان به كوالیتی 4K پێویستی به یادهورییهكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بێ كێشه گرته ڤیدیۆییه‌كان تۆمار بكه‌یت، ئایفۆنی ٦ ئێس به یاده‌وه‌ری ١٦ گێگابایت زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تووشی كێشه ده‌كات، چونكه بۆ هه‌ر خوله‌كێك له تۆمار كردنی ڤیدیۆ قه‌باره‌كه‌ی ٣٧٥ مێگابایت ده‌بێت، له كاتێكدا ئایفۆنی ١٦ گێگابایت له كاتی دابه‌زاندنی وه‌شان زیاتر له ٤ گێگابایت بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می iOS خه‌رج ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ش ته‌نها ١٢ گێگابایت به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان، به‌م شێوه‌یه‌ش قه‌باره‌ی ١٢ گێگابایت له یاده‌وه‌ری گه‌ر بته‌وێت گرته‌ی ڤیدیۆی به كوالیتی 4K تۆمار بكه‌یت ته‌نها به‌شی ٣٢ خولهك گرته‌ی ڤیدیۆ ده‌كات.
ئه‌مانه‌ش جۆری ڤیدیۆكان و خوله‌كی تۆماركردنی ڤیدیۆكانه:
720p30 = 60MB/minute 1MB/second
1080p30 = 130MB/minute 2.2MB/second
1080p60 = 200MB/minute 3.3MB/second
4k30 = 375MB/minute 6.25MB/second
وه ئایفۆنی ٦٤ گێگابایت به‌شی ١٥٥ خوله‌كی ڤیدیۆ به كوالیتی 4K ده‌كات.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.