ئەپڵ
13, ئەیلوول 2015
ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی كه ئه‌پڵ ئاماژه‌ی پێ نه‌دا له پاتری ئایفۆنه نوێیه‌كانی

ئه‌پڵ له كۆنگره‌كه‌ی ٩ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵیدا، هیچ زانیاریه‌كی ده‌رباره‌ی پاتری دوو ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی نه‌دا، به‌ڵام له كاتی پێشاندانی ڤیدیۆی پێناساندنی تایبه‌تمه‌ندی “3D-Touch” دا دیمه‌نێكی پاتریه‌كه‌ی iPhone 6Sبه فراوانی 1،715) میلی ئه‌مپێر-له كاژێرێكدا)، ئه‌مه‌ش 95 میلی ئه‌مپێر كه‌متره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ iPhone 6 كه هی ئه‌میان (1،810 میلی ئه‌مپێر) بوو له كاژێرێكدا ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕی “MacRumors” پاتری ئایفۆنی نوێی 6S Plus بۆته (2،750 میلی ئه‌مپێر) له كاژێرێكدا، كه ئه‌مه‌شیان 160 میلی ئه‌مپێر كه‌متره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پاتری ئایفۆنی 6 Plus كه هی ئه‌میان (2،910 میلی ئه‌مپێر) بوو له كاژێرێكدا (میلی ئه‌مپێر نیشانه‌ی فراوانی پاتریه، بۆ زیاتر خۆڕاگری ته‌مه‌نی پاتری به‌كاردێت، بۆیه چه‌ند ژماره‌كه زیاتر بێت ته‌مه‌نی پاتری زیاتر ده‌بێت).
پێش كۆنگره‌كه، چه‌ند پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵێك هه‌بوون كه گوایه پاتری دوو نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن، فراوانیان كه‌متر ده‌بێت وه‌ك له دوو ئایفۆنه‌كه‌ی پێشوو (iPhone 6 – iPhone 6 Plus) ، ڤیدیۆكه‌ش ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه پاتریه‌كه فراوانی كه‌متر بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا لێی دڵنیانه‌بووینه‌ته‌وه، پاتری iPhone 6S Plus ــه و تا ئێستا دڵنیا نین له زانینی فراوانی پاتریه‌كه، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نها پێشبینیه و پێ ده‌چێت تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕاست بێت، به‌ڵام له‌ڕووی پاتری iPhone 6s ـه‌وه ئه‌وا ته‌واو دڵنیاین كه فراوانیهكهی (1،715 میلی ئه‌مپێر) ـــه له كاژێرێكدا، چونكه له ڤیدیۆیه‌كه‌دا به‌ڕوونی ئه‌و به‌شه نیشان ده‌دات.
ئه‌مه ئه‌و ڤیدیۆیه‌یه كه تیایدا تایبه‌تمه‌ندی “3D Touch” ده‌ناسێنێت و له چركه‌ی (2:52) دا پاتریه‌كه نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ فراوانیهكهی له iPhone 6S دا:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=cSTEB8cdQwo[/youtube]
به‌ڵام له ڕووێكی تره‌وه، ئه‌پڵ له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه‌وا دوو نه‌وه نوێیه‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو نه‌وه‌كه‌ی پێشوو هه‌مان ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی پاتریان هه‌یه و هیچ جیاوازیه‌كیان نییه
كه‌واته چۆن ئایفۆنه نوێیه‌كان به فراوانیهكی كه‌متر هه‌مان ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی پاتریان هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له گۆڕانكاری به‌شه‌كانی تری دوو ئایفۆنه نوێیه‌كه‌یه، وه‌كو پڕۆسێسه‌ری A9 و پارچه‌یه‌كی LTE نوێتر، كه له‌وانه‌یه ببنه هۆی كه‌متر به‌فیڕۆچوونی ته‌مه‌نی پاتری.
سەرچاوە MacRumors
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.