ئای ئۆ ئێس
15, ئەیلوول 2015
تەواوى چاوپێکەوتنى کەى ئاى تى ئێن، لە بەرنامەى چاوى تەکنەلۆژیاى کەناڵى سپێدە

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ى ئەیلول، ئەڵقەیەکى نوێی بەرنامەى (چاوى تەکنەلۆژیا) لە کەناڵى ئاسمانى سپێدە بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ پەخش کرا، تێدا نووسەرمان (مەنسوڕ بلباس) لە بەرنامەکەدا ئامادە بوو، لە بەرنامەکەدا باس لە پوختەى کۆنگرەى ٩ى ئەیلولى کۆمپانیاى ئەپڵ و ئەو بەرهەمانە کرا کە لە کۆنگرەکە نمیاش کران، دواتر نووسەرمان وەڵامى پرسیارەکانى (ئەندام عومەر)ى پێشکەشکارى دایەوە و باسێکى لە کار و چالاکى و پڕۆژە و ئامانجەکانى ماڵپەڕى (تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى) کرد، وەک یەکەمین تۆڕى تەکنەلۆژى لە کوردستان!
- تەواوى چاوپێکەوتنى نووسەرمان (مەنسوڕ بلباس) لە بەرنامى چاوى تەکنەلۆژیا:
[highlight color=”yellow”]داواى لێبورن دەکەین بۆ هەر کەم و کووڕیەک، بەو پێیەى کەوا یەکەم دەرکەوتنمان بوو لە پەخشى ڕاستەوخۆدا.[/highlight]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".