بابەتی گرینگ
15, ئەیلوول 2015
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌وه‌ی نوێی گالاكسی به‌ناوی (Galaxy S7)
پێده‌چێت كه زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێی مۆبایلی گالاكسی به‌ناوی (Galaxy S7) له ئێستاوه ده‌ستی پێ كردبێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ماڵپه‌ڕی SamMobile گه‌یشتۆته چه‌ند زانیارییه‌ك كه به گوته‌ی ئه‌وان زانیاریه‌كان زۆر ورد و ڕاستن ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌ی نوێی گه‌شه‌پێدانی مۆبایله نوێیه‌كه، وه كۆمپانیای “سامسۆنگ” یش ناوی له پڕۆژه‌كه ناوه “Project Lucky” (پڕۆژه‌ی خۆشبه‌خت).
به‌پێی چه‌ند پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك گوایه كه‌وا چه‌ند زانیاریه‌كی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی گالاكسی ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه‌ش له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی بنكه‌ی زانیاری به‌ناوی سه‌كۆی “Geekbench”، وه سه‌كۆیه‌كه پێشبینی ده‌كات كه هۆكاری دانانی ناوی “Lucky” (خۆشبه‌خت) بۆ پڕۆژه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به ژماره 7 ی فه‌رهه‌نگی گه‌لی كۆری كه ژماره‌كه به ژماره‌یه‌كی “خۆشبه‌ختانه” ناو ده‌به‌ن.
به‌پێی دواین پڕوپاگه‌نده‌كان، نه‌وه‌ی نوێی سامسۆنگ گالاكسی به‌ناوی (Galaxy S7) دوو كامێرای جێگیری ده‌بێت، له‌گه‌ڵ پڕۆسێسهرێكی جۆری Snapdragon 820 و ڕامێكی 6 گێگابایت.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، چه‌ند هه‌واڵێك له كۆریا بڵاوبوونه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه سامسۆنگ “Galaxy S7” یه‌كێكیان به ڕوونما(شاشه)یه‌كی 5.2 ئینچ و ئه‌وه‌ی تریان به ڕوونمایه‌كی به‌هێزی 5.8، هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، یه‌كێك له‌و دوو جۆره ڕوونمایه‌كی 4K ده‌بێت. به دوو جۆری جیاوازی قه‌باره‌ی شاشه بڵاوده‌كاته‌وه،
جگه له‌مانه‌ش، سامسۆنگ ڕۆژی چوارشه‌ممه (9ی ئه‌یلول) ڕایگه‌یاند كه سەرقاڵی دروستكردنی چه‌ند میكانیكێكی ڕامن له جۆری LPDDR4 له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای 20 نانۆمه‌تر. به‌پێی دوایین پڕوپاگهندهكانیش ئه‌م چیپه نوێیه‌ی LPDDR4 ده‌بێته هۆی تایبهتمهندیدان به ڕامی گالاكسیه نوێیه‌كان و ڕامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ 6 گێگابایت، گه‌ر ئه‌مانه ڕاست بن، گالاكسیه نوێیه‌كه ده‌بێته یه‌كه‌مین مۆبایلی زیره‌ك كه ڕامه‌كه‌ی 6 گێگابایت بێت. سامسۆنگ ڕوونی ده‌كاته‌وه “له نه‌وه‌ی نوێی ئامێره‌كانیدا، ڕامی 6 گێگابایت له چیپی LPDDR4 ڕێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌دات چێژ له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌ك “Multi-Tasking” ببینن به به‌رزترین توانای كارپێكردنی سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی ئامێره‌كان”.
وه جگه له‌مانه‌ش، ماڵپه‌ڕی “GForGames” چه‌ند زانیاریه‌كی ناوخۆیی مۆبایله‌كه‌ی دركاندووه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه كۆمپانیای سامسۆنگ بیری له‌وه كردۆته‌وه كه بزانێت چۆن ده‌بێت گه‌ر بێت و پڕۆسێسه‌ری Qualcomm Snapdragon 820 به‌كار بهێنێت بۆ گالاكسی داهاتوو “Galaxy S7″، گه‌ر به دڵیشان نه‌بێت، پێده‌چێت پڕۆسێسهرهكانی Exynos به‌كاربهێنن له‌شوێنی ئه‌ودا، وه‌ك چۆن له Galaxy S6 به‌كاری هێنا.
له هه‌مان كاتدا،ههڵسەنگێنهری “AnTuTu” له لیستێكدا ئاماژه‌ی به زانیاری و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و گالاكسیه نوێیه داوه. به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره بێت، گالاكسیه نوێیه‌كه شاشه‌یه‌كی 5.7 ئینچی به ڕوونی Quad HD ده‌بێت (2560×1440 پیكسڵ)، پڕۆسێسه‌ری Qualcomm Snapdragon 820 ، ڕامی 4 گێگابایت، كامێرای پشته‌وه‌ی 16 مێگا پیكسڵ، كامێرای پێشه‌وه‌ی 5 مێگا پیكسڵ، فراوانی 64 گێگابایت له‌گه‌ڵ وه‌شانی ئه‌ندرۆیدی لۆلیپۆپ (5.1.1).

بێگومان، ئه‌مانه هه‌موویان ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ن و تا ئێستا به شێوه‌ی %100 ڕاست نین، له هه‌فته‌كانی داهاتوودا زانیاری زیاتر دهدركێنرێت.
سه‌رچاوه : Tech Times
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.