هەواڵ
1, نیسان 2012
ده‌نگۆكان: گوایه گۆگڵ درایڤ توانای 5 گێگابایت ده‌دات به به‌كاربه‌رانی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو بوو كه هه‌واڵێكمان له‌سه‌ر گۆگڵ درایڤ بڵاوكردهووه كه گوایه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه گۆگڵ درایڤ به ئه‌زموونی ده‌ست ده‌كات به كارهكنی. بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند شوێن به به‌كاربه‌رانی ده‌دات له كلاوددا شت بلاو بكه‌نه‌وه له TalkAndroidـه‌وه كه وێنه‌یه‌كیشی ده‌ستكه‌وتووه و له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به بڕی قه‌باره‌ی گۆگڵ درایڤ ده‌دات كه گوایه 5 گێگابایت به‌لاش ده‌داته به‌كاربه‌رانی.
هه‌روه‌ها وێنه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌توانرێت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایل و تابلێت به‌كاربهێنرێت به‌ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وێبگهڕێكهوه. سه‌باره‌ت به‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌نگۆیه‌كی تریش بڵاوبۆته‌وه كه له‌وانه‌یه 16ی ئه‌م مانگهبێت.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاگات له گۆڕانكارییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بێت ڕۆژانه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی بكه..
سه‌رچاوه BGR