ئەندرۆید
17, ئهیلول 2015
ئەپڵیکەیشنی ۲٤٠ فەرموودەی مرواری لەسەحیحی موسلیم و بوخاری بۆ ئەندرۆید دابگرە
ئەمەش یەکێکی ترە لە ئەپە کوردییەکانی ناو کۆگای گووگڵ پلەی و ٢٤٠ فەرموودەی پێغەمبەرمان (صل الله علیه وسلم) لە صحیحی موسلیم و بوخاری لەخۆی گرتووە و بە شێوازێکی جوان دیزایین کراوە. ئەم ئەپە خۆی لە بنچینەدا پەرتووکێکی نوسراوە و بەڕێزانی دەستەی گەشەپێدەرانی Kurdish Islamic Apps بە ئەرکی کردنە ئەپی مۆبایلەکە هەستاون و ئێستا لەناو کۆگای گووگڵ پلەی بەخۆڕایی ئێوە دەتوانن بۆ مۆبایلەکانتانی دابگرن. لە خوارەوە کلیک بکە لە وێنەی لە گووگڵ پلەی دەست دەکەوێت بۆ داگرتنی ئەپەکە:
ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکی ڕووکاری ئەپەکەن:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!