ئای ئۆ ئێس
23, ئهیلول 2015
ئەپی groopic بۆ وێنەگرتنی چەند کەسێک بە بەشداری وێنەگرەکەش دابگرە
تا ئێستا سەرنجتان داوە کە لە کاتی وینەگرتنی گروپیدا ئەوەی بەش خوراوە وێنەگرەکەیە؟ groopic کە ئەپێکی مۆبایلە و بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە ئەو گرفتە کۆنەی بۆتان چارەسەر کردوە، ئەویش بە دانە پاڵ یەکتری وێنەکان و ڕێکخستنیان بە گونجاوترین شێواز. چۆن هەمیشە گرفتی سەرەکی لە وێنەگرتنی گروپی ( دەستەیی) ئەوەیە، کەسی وێنەگر مافی دەفەوتێ، یانیش دەبێ چاوەڕێی کەسێک بکەی بە لاتا تێ پەڕببێ و داوای وێنەگرتنی لێ بکەی. بەڵام ئەی ئەگەر ئەو کەسەش نەدۆزرایەوە؟ groopic pro 0.3.0 ئەپڵیکەیشنێکی نایاب و جێگەی سەرنج، بۆ لکاندن و تێکەڵکردنی وێنەکانە، بۆ ئەم کارەش تەنیا ئەوەندە بەسە کە دوو وێنەی یەکسان لەو شوێنە بگریت و وێنەگر لە وێنەی دوەمدا هەڵبژێریت. groopic خۆی کارەکانی تر ئەنجام دەدات.
فەرموون بۆ ئەندرۆید کرتە لەم وێنەیە بکەن
بۆ ئای ئۆ ئێس کرتە لەم وێنەیە بکەن
