ئای ئۆ ئێس
28, ئەیلوول 2015
تاقی كردنه‌وه‌ی نێو ئاو بۆ هه‌ردوو ئایفۆنی 6s و 6s پڵه‌س

سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر واته له ٢٥ ئه‌م مانگه كۆمپانیای ئه‌پڵ به فه‌رمی هه‌ردوو ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی كه بریتی بوو له ئایفۆن ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵه‌س به كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێیه‌وه له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵاتی تر خسته بازاڕه‌وه.
پێشتر له كۆنگره‌یه‌كدا كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاماژه‌ی به زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو ئایفۆنه نوێیه دابوو به‌ڵام دوای خسته بازاری هه‌ردوو ئایفۆنه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ كه كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاماژه‌ی پێ نه‌دابوو و بووه جێگه‌ی سهڕسوورمانی به‌كارهێنه‌ران به‌رگه گرتنی ئه‌و دوو ئامێره نوێیه بوو له كاتی خستنه نێو ئاو ئه‌ویش دوای تاقی كردنه‌وه هه‌ردوو ئایفۆنه نوێیه‌كه نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌رگه‌ی نێو ئاویان گرت و به كار پێكراوی بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به ئایفۆنه‌كان بگات، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له چاو ئایفۆنه‌كانی پێش خۆی به تایبه‌تی ئایفۆنی ٦ جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه چونكه ئایفۆنی ٦ به‌رگه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی نێو ئاو ناگرێت و ڕاسته‌وخۆ له‌كار ده‌كه‌وێت.
ئه‌مه‌ش ڤیدیۆ تاقی كردنه‌وه‌ی نێو ئاوی هه‌ردوو ئایفۆنه نوێیه‌كه:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=t_HbztTpL08[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.