ئەندرۆید
28, ئه‌یلول 2015
كۆنگره‌كه‌ی 29ی ئه‌یلولی گوگڵ + زانیاری ته‌واو

كۆمپانیای گوگڵ سبه‌ی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ویش بۆ ڕاگه‌یاندنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانی (Apple, Samsung, Sony, وه Motorola ) له دوو مانگی پێشوودا مۆبایلی نوێی خۆیان ڕاگه‌یاند، ئێستاش نۆره‌ی گوگڵه بۆ ڕاگه‌یاندنی مۆبایله نوێیه‌كانی، ئه‌ویش له كۆنگره‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه (29 ی ئه‌یلول) دا مۆبایله نوێیه‌كانی (Nexus) نمایش ده‌كات وه هه‌روه‌ها وه‌شانی نوێی ئه‌ندرۆید (Android Marshmallow) ده‌خاته‌گه‌ڕ.
كۆنگره‌كه‌ی گوگڵ له 29 ی ئه‌یلول واتا سبه‌ی كاژێر 7ی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌توانن له په‌ڕه‌ی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵمان بن بۆ به‌ئاگابوون له هه‌ر ڕووداو و زانیاریه‌ك له‌كاتی كۆنگره‌كه‌دا.
- چی نوێ له كۆنگره‌كه‌دا ڕاده‌گه‌ینرێت؟
له‌گه‌ڵمان بن بۆ باسكردنی یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ڕاده‌گه‌ینرێن له كۆنگره‌كه‌ی سبه‌ینێ دا:

گوگڵ له پێنج ساڵی پێشوودا له هه‌موو وه‌رزه‌كانی پایزدا مۆبایلی نوێی “Nexus” ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشوو مۆبایلی نوێ ڕاده‌گه‌یندرێت، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مجاره گوگڵ دوو مۆبایلی نوێ له كۆنگره‌كه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت كه ئه‌مانه‌ن:
Nexus 5X
Nexus 5 دوو ساڵ پێش ئێستا ڕاگه‌یه‌نرا كه له لایه‌ن كۆمپانیای “LG” ـیه‌وه دروست كرابوو، بۆیه پێده‌چێت له كۆنگره‌كه‌دا زنجیره‌یه‌كی نوێ له Nexus 5 ڕابگه‌یه‌نرێت به‌ناوی “Nexus 5X”.
چه‌نده‌ها پێشبینی و پڕوپاگه‌نده بۆ مۆبایله نوێیه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام گرنگترینیان پێشبینیه‌كانی ماڵپه‌ڕی “Android Police” ن كه ئاماژه‌یان به چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله نوێیه‌كه داوه، ئه‌مانه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن:
- شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر:پێشبینی ده‌كرێت شاشه‌ی نوێی مۆبایلـهكه 5.2 ئینچ بێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌تره له شاشه‌ی پێشووی “Nexus 5” كه 4.95 ئینچ بوو، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت مۆبایله نوێیه‌كه ڕوونمایه‌كی به وردی 1080p هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه چڕی پیكسڵهكهی به كه‌می داده‌به‌زێت.
- هه‌سته‌وه‌رێكی “Fingerprint”: گوگڵ هه‌وڵ ده‌دات پاڵپشتی سكانه‌ری “fingerprint” بكات له وه‌شانی نوێی ئه‌ندرۆید دا،بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له‌م مۆبایلهشدا ههستهورێكی تایبه‌ت بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و كاره هه‌بێت.
- مێگاپیكسڵ ـی زیاتر:به‌پێی پڕوپاگه‌نده‌كان پێده‌چێت مۆبایله‌كه كامێرای پشته‌وه‌ی 13 مێگاپیكسڵ بێت و كامێرای پێشه‌وه‌یشی 5 مێگاپیكسڵ.
- خێرایی زیاتر:پڕوپاگه‌نده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مۆبایله‌كه پڕۆسێسهرێكی “Snapdragon 808” ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕامێكی 2 یان 3 گێگایی، ئه‌مه‌ش به‌پێی هه‌واڵه‌كانی هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی “PhoneArena” وه “Android Police”، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه فراوانی بیرگه‌كه‌ی 16 گێگابایت ده‌بێت له‌گه‌ڵ 32 گێگابایت.
- گه‌یه‌نه‌ری USB Type-C
له‌ڕووی دیزاینیشه‌وه، پێده‌چێت مۆبایله‌كه له دیزاینی مۆبایلی “Nexus 5” ـه‌وه نزیك بێت، به‌پێی زانیاریه‌كان شاشه‌یه‌كی پته‌وی ده‌بێت له ڕووی پێشه‌وه‌و له پشته‌وه‌ش ڕه‌نگێكی ڕه‌شی ساده‌ی ده‌بێت، كه پێشبینی ده‌كرێت جگه له ڕه‌ش چه‌ند ڕه‌نگێكی تریش به‌رده‌ست بن.
به‌ڵام پرسیاری تر ماوه!ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی نرخ و كاتی ده‌رچوونی؟
مۆبایله‌كانی گوگڵ به شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیان ده‌وێت تا به‌رده‌ست ده‌بن بۆ فرۆشتن له كۆگاكان،به‌ڵام هه‌رگیز زۆر دواناكه‌ون.ده‌رباره‌ی نرخیش، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مۆبایله‌كانی “Nexus” پێشتر زۆر هه‌رزان بوون،به‌ڵام دوایین مۆبایلی “Nexus 6” نرخه‌كه‌ی 649$ بوو، ڕاپۆرته‌كان ده‌ڵێن كه پێده‌چێت نرخی مۆبایله‌كه (Nexus 5X) له 399$ ـه‌وه ده‌ست پێ بكات.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێشبینی كراوی مۆبایله نوێیه‌كه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی (Android Police):


Nexus 6P
گوگڵ ساڵی ڕابردوو مۆبایلی “Nexus 6” ی ڕاگه‌یاند به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Motorola. به‌ڵام ئه‌مساڵ زنجیره‌ی نوێی مۆبایله‌كه ڕاده‌گه‌ینرێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ Huawei ، بۆیه پێده‌چێت ئه‌مه‌یان ته‌واو جیاوازبێت له مۆبایلی پێشوو.
هه‌روه‌كو پێشبینیه‌كانی تر، ئه‌مجاره‌ش زۆر پڕوپاگه‌نده بڵاو كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌م مۆبایله نوێیه به‌تایبه‌ت له سایتی “Droid-Life” ئاماژه به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێ دراوه له مۆبایله نوێیه‌كه.
- دیزاینێكی نوێ
- هه‌سته‌وه‌ری “Fingerprint”
- شاشه‌یه‌كی بچووكتر: پێده‌چێت زنجیره‌ی نوێی “Nexus 6” كه Nexus 6P یه شاشه‌كه‌ی كه‌متر بێت له 6 ئینچ، وردتر، باس له‌وه ده‌كرێت كه شاشه‌كه‌ی 5.7 ئینچ بێت.Nexus 6P ڕوونمایه‌كی به وردی 2560 × 1440 ده‌بێت به‌پێی هه‌واڵه‌كان.
- پڕۆسێسهرێكی نوێ:پێویسته Nexus 6P پڕۆسێسهرێكی “Snapdragon 810” ـی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕامێكی 3 گێگایی.هه‌روه‌ها بیرگهكهیشی به سێ جۆر ده‌بێت، 32 گێگابایت،64 گێگابایت، وه 128 گێگابایت، ئه‌مانه‌ش به‌پێی پڕوپاگه‌نده‌كان.
- كامێرایه‌كی گه‌وره‌تری هه‌یه:به‌پێی چه‌ند وێنه‌یه‌كی دزه‌پێكراوی مۆبایله‌كه، ده‌رده‌كه‌وێت كه كامێراكه گه‌وره‌تر كراوه، تا ئێستا نازانرێت كه هۆكار چییه، به‌ڵام پێویسته كه هه‌سته‌وه‌ری زیاتر دروست كرابێت بۆ باشتركردنی كامێراكه.پڕوپاگه‌نده‌كان ده‌ڵێن كه مۆبایله‌كه كامێرای دواوه‌ی 11 مێگاپیكسڵ ده‌بێت و كامێرای پێشه‌وه‌یشی 7 مێگاپیكسڵ ده‌بێت.
- گه‌یه‌نه‌ری USB Type-C
سه‌باره‌ت به نرخ و كاتی ده‌رچوونیشه‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله نوێیه له‌لایه‌ن كۆمپانیای “Huawei” ــیه‌وه ڕاده‌گه‌ینرێت ، بۆیه تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك نه‌زانراوه.
وێنه‌یه‌كی پێشبینی كراوی مۆبایله نوێیه‌كه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی (Android Police):

Android Marshmallow

بێگومان، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه دوو مۆبایله نوێیه‌كه‌ی Nexus سبه‌ی ڕاده‌گه‌ینرێن ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵیدا وه‌شانی نوێی سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی Android ده‌خرێته گه‌ڕ.وه‌شانه نوێیه‌كه كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نراوه ناوی “Android Marshmallow” ده‌بێت، پێشتر و له مانگی 5 ی ئه‌مساڵدا گوگڵ ئه‌م وه‌شانه نوێیه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید، بۆیه بێگومان وه‌شانه نوێیه‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌ران و گوگڵ كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی وه‌شانه‌كه له كۆنگره‌كه‌ی سبه‌یدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و وه‌شانه نوێیه، پێشتر زۆریان ڕاگه‌یه‌نراون چ وه‌كو فه‌رمی و چ وه‌كو پڕوپاگه‌نده. بۆیه نامانه‌وێت زانیاری ناڕاست بڵاو بكه‌ینه‌وه، له كۆنگره‌كه‌ی سبه‌ی ئێواره‌دا هه‌موو شتێك ده‌خرێته ڕوو ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی یه نوێیه‌كانی وه‌شانه‌كه.
له‌كۆتاییدا بیرمان نه‌چێت، كه ئه‌مانه هه‌موویان ته‌نها پێشبینی و پڕوپاگه‌نده‌ن و تا ئێستا له هیچیان دڵنیا نین، بۆیه ده‌توانن سبه‌ی ئێواره له كۆنگره‌كه‌ی گوگڵدا له‌گه‌ڵمان بن و له هه‌موو ڕووداوه‌كانی ناو كۆنگره‌كه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له‌ڕێگای په‌ڕه‌ی فه‌رمیمان له فه‌یسبووك.كۆنگره‌كه‌ش سبه‌ی سێشه‌ممه 29 ی ئه‌یلول كاژێر 7 ی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌رچاوه: TheVerge
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.