بابەتی گرینگ
1, تشرینی یه‌كه‌م 2015
LG به‌فه‌رمی مۆبایلێكی نوێی به‌ناوی V10 ڕاگه‌یاند

پێش ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی LG G4 له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، كۆمپانیای LG بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه “خه‌ڵاتێكی نایاب” ئاشكراده‌كات له كۆتاییه‌كانی 2015.كه‌واته ئه‌مه‌ش خه‌ڵاته نایابه‌كه بوو!له كۆتاییدا كۆمپانیاكه مۆبایلێكی به تایبه‌تمه‌ندی به‌رز بڵاوكرده‌وه به‌ناوی LG V10.
ئه‌مه یه‌كه‌م مۆبایلی كۆمپانیاكه‌یه له زنجیره‌ی (V)، مۆبایله‌كه به گوته‌ی كۆمپانیاكه ئازادی ده‌دات به به‌كارهێنه‌ران و ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌دات كه ڕه‌نگه پێشتر زه‌حمه‌ت بووبن بۆ جێبه‌جێ كردن.
مۆبایله‌كه زۆر شت هه‌ڵده‌گرێت، زانیاری و تایبه‌تمه‌ندی زۆری تێدایه، به‌ڵام لێره ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیزانیت ده‌رباره‌ی مۆبایله‌كه ده‌نووسرێت.
پوخته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی LG V10 :
شاشه: شاشه‌ی سه‌ره‌كی: 5.7 ئینچ به وردی 2560 × 1440
شاشه‌ی دووه‌م:2.1 ئینچ به وردی 1040 × 160
پڕۆسێسه‌ر: Qualcomm Snapdragon 808
جۆرایه‌تی وردی گرافیك (GPU): Adreno 418
ڕام: 4گێگابایت به جۆرایه‌تی LPDDR3
فراوانی بیرگه: 64گێگابایت
بیرگه‌ی ده‌ره‌كی:تا 2 تێرابایت
تایبه‌تمه‌ندی پشكنینی “Fingerprint”: به‌ڵێ
سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕ: ئه‌ندرۆید لۆلیپۆپ 5.1.1
كامێرا: كامێرای پشته‌وه: 16 مێگاپیكسڵ
كامێرای پێشه‌وه: 5 مێگاپیكسڵ
پاتری:3000 میلی ئه‌مپێر/كاتژمێر، توانای ده‌رهێنان
كێش: 192 گرام
ڕه‌نگه‌كان:ڕه‌ش،سپی،ڕه‌نگی شه‌كری،شینی زه‌ریایی،شین
ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و مۆبایله بوون، مۆبایله‌كه شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی 5.7 ئینچی هه‌یه به وردی 2560 × 1440 له‌گه‌ڵ وردی پیكسڵی 513، ئه‌مه هه‌واڵه سه‌رنج ڕاكێشهكه نییه! به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه سه‌رنج ڕاكێش و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه،بوونی شاشه‌یه‌كی بچووكتره له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه له‌ڕووی پێشه‌وه به‌ناوی (شاشه‌ی دووه‌می)، زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و شاشه نوێیه ده‌ده‌ین.
LG V10 به هه‌مان پڕۆسێسه‌ری Qualcomm Snapdragon 808 و جۆرایه‌تی GPU ی Adreno 418 ڕاگه‌یه‌نرا كه ئه‌مانه‌ش هه‌مان ئه‌و به‌شانه بوون كه له مۆبایلی LG G4 به‌كارهێنرابوون.قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی به به‌راورد به G4 به‌رز بۆته‌وه بۆ 4 گێگابایت.
له‌ڕووی بیرگهشهوه، بیرگه‌ی سه‌ره‌كی مۆبایله‌كه 64 گێگابایته، له‌گه‌ڵ توانای زیاد كردنی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی بۆ 2 تێرا بایت.پاتریه‌كه‌ی 3000 میلی ئه‌مپێره له كاتژمێرێكدا، كۆمپانیاكه ده‌ڵێت كه له‌كاتی بارگاوی كردنی مۆبایله‌كه بۆ ماوه‌ی 40 خولهك ئه‌وا مۆبایله‌كه ڕێژه‌ی %50 ی ته‌مه‌نی پاتری ده‌بێت.
مۆبایله‌كه له ڕووی دیزاین،به‌رنامه و سیستم وه تایبه‌تمه‌ندیه‌كان

سه‌ره‌تا با باسی كامێرا بكه‌ین، كامێرای پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه 16مێگا پیكسڵه، به‌ڵام لێره‌ش سوپڕایسێك هه‌یه! LG V10 یه‌كه‌مین مۆبایله كه دۆخێكی تۆماركردنی ڤیدیۆی هه‌یه به ناوی Manual Video ، ئه‌م دۆخه ڕێگات پێ ده‌دات به تۆماركردنی ڤیدیۆ ڕێكخستنی خێرایی تۆماركردن (Shutter Speed) ، ISO ، فۆكس، كه زیاتر بۆ فۆتۆگرافه‌ران به‌سووده زیاد كراوه و ده‌توانیت هه‌موو ئه‌مانه له كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆ ڕێكبخه‌یت.ده‌توانرێت ڤیدیۆ ڕیكۆرد بكرێت به سێ كوالێتی (HD , FullHD , UHD) له‌گه‌ڵ دوو شێوه‌ی 16:9 ستاندارد و 21:9 ی سینه‌مایی.هه‌ر ئه‌مانه‌ش نا! مۆبایله‌كه دۆخی تۆماركردنی جێگیر ـیشی هه‌یه كه یارمه‌تیت ده‌دات له‌كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه جێگیر و هاوسه‌نگ بێت، دۆخی Snap Video كه ڕێگات پێ ده‌دات بۆ لكاندنی چه‌ند ڤیدیۆكی كورت و كردنی به یه‌ك ڤیدیۆ، هه‌روه‌ها دۆخی Audio Monitoring بۆ ڕێكخستنی ده‌نگی له‌كاتی ڤیدیۆدا.
هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه 5مێگا پیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی دوو لێنز كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ باشتر وێنه‌گرتنی سێڵفی، جگه له‌مانه‌ش دۆخی Multi-view ی هه‌یه كه توانای پیشاندانی سێ لای كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌یه!جگه له‌مانه‌ش مۆبایله‌كه زۆر به‌هێزه ، چه‌نده‌ها پارێزه‌ری تێدایه بۆ پاراستنی له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه پشتگیری تایبه‌تمه‌ندی Fingerprint ده‌كات كه له‌سه‌ر دووگمه‌ی سه‌ره‌كیه له پشته‌وه، تایبه‌تمه‌ندیه‌كه ڕێگات پێ ده‌دات بۆ كردنه‌وه‌ی قوفڵ ته‌نها به په‌نجه داگرتن بۆ یه‌كجار،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری Android Pay ــیش گونجاوه.
شاشه‌ی دووه‌می LG V10

گرنگترین باسه‌كانی ئه‌و مۆبایله نوێیه، بوونی شاشه‌یه‌كی نوێیه به ناوی (شاشه‌ی دووه‌می).ئه‌مه شاشه‌یه‌كی دووه‌می بچووكتره به‌كاردێت بۆ پیشاندانی چه‌ند زانیاریه‌كی به‌سود بۆ به‌كارهێنه‌ران به بێ ئه‌وه‌ی شاشه‌ی سه‌ره‌كی دابگیرسێت،شاشه‌كه له جۆری LCD ـیه و ته‌نها 2.1 ئینچ له‌سه‌ر شاشه‌كه داگیر ده‌كات، هه‌روه‌ها وردی 1040 × 160 ــی هه‌یه به وردی پیكسڵی 513، شاشه‌ی دووه‌م سه‌ربه‌خۆیانه تر كار ده‌كات وه‌ك له شاشه‌ی سه‌ره‌كی و ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌ك دابمه‌زرێت كه هه‌میشه له‌سه‌ر به‌شێكی شاشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كار له ته‌مه‌نی پاتری بكات.
تۆ ده‌توانی له‌سه‌ر شاشه‌كه چه‌ند شتێك دابنێیت وه‌ك كه‌شوهه‌وا، كاتژمێر، بهروار و سه‌دای پاتری ئه‌مه له‌كاتێك كه شاشه‌كه ههڵنهگیرسابێت، له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی شاشه‌كه ده‌توانی ئه‌و به‌رنامانه بكه‌یت كه زۆرترین جار به‌كارت هێناون وه ئاگادارت ده‌كاته‌وه كاتێك نامه‌یه‌ك یان په‌یوه‌ندیه‌كت بۆ دێت.
نرخی LG V10 و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی
مۆبایله‌كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له كۆریا به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ كڕین، دوای ئه‌ه‌ش هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا،چین،ئه‌مریكای لاتین،دوای ئه‌وانیش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئاسیا.سه‌باره‌ت به نرخیش تا ئێستا كۆمپانیاكه هیچ زانیاریه‌كی نه‌دركاندووه، بۆیه پێده‌چێت له هه‌فته‌كانی داهاتوودا زانیاری ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌ی بدركێنێت.
-ئه‌مانه چه‌ند وێنه‌یه‌كی مۆبایله نوێیه‌كه‌ن:
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.