بابەتی گرینگ
3, تشرینی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای هواوی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی كه شێوه‌ی مۆبایلی نیكسوس ٦ـی كۆپی كردووه

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا مۆبایلی نیكسوس ٦ بی به فه‌رمی له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمپانیای گوگڵ ڕاگه‌یه‌نرا كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی به‌رهه‌می هێناوه، كه شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و په‌یكه‌ری كانزایی و شێوه‌ی كامێراكه‌ی له شریتێكی ڕه‌ش پێكهاتووه، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیای ZTEـی چینی كۆمپانیای هواوی تۆمه‌تبار ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی كه ” لو تشيان هاو ” به‌ڕێوه‌ی به‌شی به‌بازاركردن له كۆمپانیای ZTE له تۆڕی ویبۆ نووسیویه‌تی، كۆمپانیای هواوی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه شێوه‌ی یه‌كێك له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی كۆمپانیاكه‌ی كۆپی كردووه كه ئه‌ویش مۆبایلی ZTE Grand Sـه.
وه ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ZTE Gran Sـه له ده‌سته چه‌پ و له ده‌سته ڕاستیش مۆبایلی نیكسوس ٦ پیه، وه واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به‌م نزیكانه له لایه‌ن كۆمپانیای ZTEـیه‌وه داوایه‌ك له دادگا دژی كۆمپانیای هواوی تۆمار بكرێت، تا ئێستاش كۆمپانیای هواوی به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.