بابەتی گرینگ 29, تشرینی یه‌كه‌م 2015

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێی بەناوی OnePlus X ڕاگەیاند

Untitled-1

کۆمپانیای وەن پڵەس “OnePlus” , مۆبایلێکی نوێی بەناوی One Plus X ڕاگەیاند, دوای زنجیرەیەک لە پڕوپاگەندە و هەواڵی پێشبینیکراو بۆ مۆبایلەکە.

مۆبایلەکە چەند تایبەتمەندیەکی باشتر لە خۆدەگرێت بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلی پێشووی کۆمپانیاکە بەناوی OnePlus 2 . ڕووکاری دەرەوەی مۆبایلەکە لە مۆبایلی پێشووی کۆمپانیاکە (One Plus 2) نزیکە, بەڵام چەند گۆڕانکاریەکی تێدا کراوە وەک لەخۆگرتنی چوارچێوەیەکی ڕەنگ زیوی و بە دوو جۆر (سیرامیکی و شووشەیی)لەگەڵ توانای گۆڕینی ڕەنگەکانی دەرەوەی مۆبایلەکە.

2-233x600

مۆبایلەکە شاشەیەکی 5 ئینچی لەخۆ دەگرێت بە ڕوونی 1920×1080 پیکسڵ و بە تەکنەلۆژیای Active Matrix OLED لەگەڵ شووشەی Gorilla Glass 3.

وە هەروەها پڕۆسێسەری Qualcomm  Snapdragon 801 لەخۆ دەگرێت لەگەڵ کارلێککەری وێنەییەکانی Adreno 330 , لەگەڵ 3 گێگا لە بیرگەی گشتی (هەڕەمەکی) و 16 گێگا لە بیرگەی ناوخۆیی, وە پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات تا فراوانی 128گێگابایت.

کامێرای پشتەوەی مۆبایلەکە هەستەوەری ISOCELL لەخۆ دەگرێت کە نوێترین تەکنەلۆژیای کامێرایە و کۆمپانیای سامسۆنگ دروستی کردووە,  هەروەها کامێراکە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵی هەیە لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای وردبوونەوەی خێرا. هەروەها ڕوونی کامێرای پێشەوەیشی 8 مێگاپیکسڵە.

4

مۆبایلەکە پشتگیری لە سیم کاردی جۆرەکانی Nano SIM دەکات, لەگەڵ توانای گۆڕینی سیم کاردەکە بە جۆری دەرەکی.

7-600x379

فراوانی پاتری مۆبایلەکە 2,525 میلی ئەمپێرە , مۆبایلەکە بە سیستمی کارپێکەری OxygenOS کار دەکات کە لەسەر ئەندرۆید لۆلیپۆپ دامەزرێنراوە لەگەڵ بوونی چەند تایبەتمەندیەکی زیاتر.

8-600x430

9-600x403

مۆبایلەکە لە بەرواری 11/19 بەردەست دەبێت بۆ کڕین و نرخەکەی لە 249$ ــەوە دەست پێ دەکات , بەڵام بە شێوەیەکی جیا مۆبایلەکە لە 11/5 لە کۆگاکانی ئەوڕوپا دەفرۆشرێت و نرخەکەی لە 269 یۆرۆوە دەست پێ دەکات.ئەمە دەربارەیمۆبایلەکەبوو لە جۆری چوارچێوەی شووشەیی, بەڵام جۆرەکەی تریان (چوارچێوەی دروستکراو لە سیرامیک), لە هەمان کات بەردەست دەبێت بەڵام بە نرخی 369 یۆرۆ.

ڤیدیۆی پیشاندانی مۆبایلەکە:

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=KrDIx_xTH4E[/youtube] [youtube]https://www.youtube.com/watch?v=P_AJ2NcZZJk[/youtube]

چەند وێنەیەکی مۆبایلە نوێیەکە:

سەرچاوە: ardroid

بۆچونی تۆ