بابەتی گرینگ
6, تشرینی دووهم 2015
پەرتووکی فێرکاری ویندۆز ٨ بە PDF دابگرە!
بێگومان ئێمەی کوردیش لەگەڵ بەرەوپێشڤەچوونی تەکنەلۆژیا توانیومانە تا ڕادەیەک لەگەڵی هەنگاو بنێن و پەرتووک و بابەت و وتار و هەواڵ و ڤیدیۆیی فێرکاری لەو بوارەدا بڵاوبکەینەوە. ئەوەی ئەمڕۆ دەمەوێت بۆ ئێوەی بڵاوبکەمەوە پەرتوکێکە لەسەر سیستەمی ویندۆز وەشانی ٨ و تێیدا لەسەرەتاوە باسکراوە لە چۆنیەتی دامەزراندنی تا شیکردنەوەی چەندین بەشی سیستەمەکە. بۆ نوسینی ئەم پەرتووکەش بەڕێز کاک قەزوان پشتی بە چەندین سەرچاوە بەستووە و بەڕاستی ماندووبووە لە نوسینی ئەم پەرتووکە ئەمە هەرچەندە دەمێکە نوسیویەتی بەڵام لە ئێستادا بۆ ئێمەی ناردووە بۆ بڵاوکردنەوە و خۆزگەمان دەخواست زووتر بۆ ئێمەی ناردبا بۆ بڵاوکردنەوە چونکە ئەم جۆرە پەرتووکانە بەڕاستی پێویستە بڵاوبکرێنەوە و خەڵکی سودیان لێ ببینێت و لەکاتی خۆیدا بەکاری بهێنن.
جۆری فۆڕماتی پەرتووک: PDF
زمانی بەکارهاتوو: کوردی شێوەزاری سۆرانی
ژمارەی پەڕەکان: ١٠٥ لاپەڕە
نوسەر: قەزوان
باری چاپکردن: لەچاپ نەردراوە
بۆ داگرتن کلیک لە دووگمەی داگرتن بکە:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!