بابەتی گرینگ
4, تشرینی دووەم 2015
راپۆرت⎮كۆمپانیای هواوی و جیاوازای فراوانی فرۆشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیاومی

وه‌ك ده‌زانن بازاڕه‌كانی وڵاتی چین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانی به‌كاربه‌ری ئه‌نته‌رنێت و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان داده‌نرێت، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه زۆرێك له كۆمپانیاكان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن زوو بچنه نێو ئه‌و بازاڕه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م بازاڕانه‌دا دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ی ڕكابهردا ئه‌وانیش كۆمپانیای هواوی و شیاومیه.
كێبڕكێ له نێوا كۆمپانیای هواوی و شیاومی به به‌رده‌وام بۆ به‌هێزی له‌سه‌ر نازناوی باشترین مۆبایلی هۆشمه‌ند چینی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ داگیر كردنی كۆمپانیای هواوی بۆ لوتكه و ده‌ستپێكردنی فراون كردنی جیاوازی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیاومی له ژماره‌ی فرۆشتن و سه‌ركه‌وت له فرۆشتنی ٢٧.٤ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ چاره‌گی سێیه‌می ساڵی ٢٠١٥، كه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زیادی كردووه به ڕێژه‌ی ٦٣% به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان كاتی ساڵی ڕابردوو.
له كاتێكدا كۆمپانیای شیاومی توانیویه‌تی ١٨.٥ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند بفرۆشێت له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ چاره‌گی سێیه‌می ساڵی ٢٠١٥، كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش پێشبینیه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی كه‌م كردووه به‌وه‌ی پێشبینی كردبوو كه ٨٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند بفرۆشێت بۆ ساڵی ٢٠١٥.
ئه‌مه له كاتێك دایه كۆمپانیای هواوی توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت له فرۆشتنی ٧٥.٦ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند تا ئێستا له هه‌ر سێ چاره‌گ و نیازی كۆمپانیا وایه ڕیژه‌ی فرۆشتنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی بگه‌یه‌نێته ١٠٠ ملیۆن مۆبایل تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٥ له سه‌رانسه‌ری جیهان.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای هواوی نه‌یتوانیوه سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر كۆمپانیای شیاومی له ڕیزبه‌ندی كۆمپانیای چینیه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌مه‌ش پله‌ی یه‌كه‌می فرۆشتنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كۆمپانیای شیاومی وه‌ریگرتووه له وڵاتی چین به ڕێژه‌ی ١٦.٤% بۆ چاره‌گی سێیه‌می ساڵی ٢٠١٥ له كاتێكدا كۆمپانیای هواوی له پله‌ی دووه‌م دێت به جیاوازیه‌كی كه‌م كه ده‌كاته ٠.٢% كه ڕیژه‌ی فرۆشتنه‌كانی گه‌یشتۆته له ١٦.٢%.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.