بابەتی گرینگ 15, تشرینی دووه‌م 2015

چکۆلەترین سیستەمی کارپێکردن

slaid1ئایا تائێستا ئەم پرسیارەت لە مێشک گونجاندووە کە  سیستەمێکی کارپێکردن بونی هەیە کە بەکارهێنەر بتوانێت لە سەر فلۆپی دیسکێک دایمەزرینێت؟ دەتوانین بڵێین بۆ ماکینتۆش و ویندۆز نابێت بەڵام بۆ لینوکس چی؟

بە دڵنیایەوە لە سیستەمی سەرچاوە کراوە هەیە. Kolibri چکۆلەترین سیستەمی کارپێکردنی GUIیە. قەبارەی ٤٤ر١ مێگابایتە بەتایبەتمەندیەکانی پێویست و ٣ مێگابایتیش بە تایبەتمەندیەکانی زیادکراوە. بە زمانی assembly نوسراوە لە دوو وەشان درووست بووە. ڕووکارێکی گرافیکی هەیە و لە فلۆپییێک دادەمەرزێت.

ئەم سیستەمی کارپێکردنە لە سەر فلۆپی، سی-دی،فلاش و هارد زۆر بە ئاسانی دادەمەرزێت و بە تەواوی ئیشی خۆی بەرێوەدەبات. زۆر یەک لە فایلە سیستەمەکان وەکوو FAT12/16/32, NTFS, و EXT3/4 دەخوێنێتەوە. پرۆگرامە بنەرەتیەکان وەک خوێندنەوەی ئیمەیل، یاری، دەستکاریکەری دەق، وێبگەر و …هتد تێدا دابین کراوە.

سەرچاوە بڵۆگی قەزوان

تاگەکان لینوکس
بۆچونی تۆ