ئەندرۆید
16, تشرینی دووەم 2015
باشترین ١٢ ئه‌پی سیسته‌می ئه‌ندرۆید بۆ مانگی 10

بۆ مانگی ١٠ لیستی باشترین ئه‌و ١٢ ئهپهمان بۆ ئاماده كردوون كه له فرۆشگای گوگڵ پله‌ی هه‌ڵبژێردراوه، كه ئه‌م ئه‌پانه بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدن:
١. نه‌خشه‌ی “Google Maps”:
یه‌كێك له باشترینه ئه‌په‌كانی ئه‌ندرۆید نه‌خشه‌ی گوگڵه كه له دوایین وه‌شانی دا به چه‌ندین چاككاری و نوێكاریهوه وه‌شێنرا و نوێترین نوێكاریش خستنه به‌رده‌ستی نه‌خشه بوو به شێوه ده‌رهێل، واته به بێ بوونی هێلی ئه‌نته‌رنێت به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سوود له نه‌خشه‌كه وه‌رگرێت.
داگرتن

٢. ئه‌پی ” FullContact ”:
ئه‌پی ” Full Contact ” یه‌كێكه له‌و ئه‌پانه‌ی كه ده‌توانی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ته بخه‌یته سه‌ر ٥ هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌ك Gmail و iCloud چه‌ندین هه‌ژماری تر ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پاراستنی زیاتری ژماره و ئاسانی گواستنه‌وه له نێوان ئامێره‌كاندا.
داگرتن

٣. ئه‌پی ” Boomerang ”:
یه‌كێكه له‌و ئه‌په نوێیانه‌ی كه مانگی ڕابردوو خرایه ڕوو بۆ ئه‌پی ئینستاگرام، كه خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌كی نوێ و ناوازه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه ڤیدیۆی یه‌ك چركه بگریت له ڕێگای كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه وه‌ك وێنه‌یه‌كی یه‌ك چركه‌یی خۆی نیشان ده‌دات و هاوبه‌شی پێكردنی بۆ ئه‌پی ئینستاگرام و هاوڕێكانت.
داگرتن

٤. ئه‌پی ” Phhhoto ” :
ئه‌پی ” Phhhoto ” ئێستا خراوه‌ته فرۆشگای گوگڵ پله‌ی، كه ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه وێنه‌ی جوڵاو له جۆری په‌رگه‌ی GIF بگریت وه هه‌روه‌ها ده‌توانی ڤیدیۆكانت بكه‌یته په‌رگه‌ی GIF و كاریگه‌ری سینه‌مایی بخه‌یته سه‌ر و سوودی لێ وه‌رگریت.

٥. ئه‌پی ” Peggo ”:
ئه‌پی ” Peggo ” یه‌كێكه له‌و ئه‌پانه‌ی كه تایبه‌ته به داگرتنی ڤیدیۆ له ماڵپه‌ڕی یوتوب به ئاسانترین شێوه هه‌روه‌ها داگرتنی په‌رگه‌ی ده‌نگیه میوزیكیهكان له ماڵپه‌ڕی ساوند كڵاود.
داگرتن

٦. ئه‌پی ” Plume ”:
ئه‌پی Plume یه‌كێكه له‌و ئه‌پانه‌ی تایبه‌ته به كه‌ش و هه‌وای جیهان كه به‌ستراوه‌ته‌وه به ١١ هه‌زار وێستگه‌ی كه‌ش و هه‌وا له ٣٠ وڵاتی جیهان، به شێوه‌ی ٢٤ كاتژمێر.
داگرتن

٧. ئه‌پی ” AOL Alto ”:
یه‌كێكه له‌و ئه‌پانه‌ی تایبه‌ته به كۆمپانیای AOL وه تایبه‌ته به پۆسته ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان و پشتگیری له هه‌ر یه‌كه له پۆسته‌كانی Gmail و Outlook و AOL Mail و Yahoo Mail و iCloud ده‌كات.
داگرتن

٨. ئه‌پی ” Google Play Games ”:
كۆمپانیای گوگڵ له مانگی ١٠ یه‌كێك له‌و ئه‌پانه‌ی ڕاگه‌یاند كه تایبه‌ته به تۆمار كردنی گرته ڤیدیۆیی یارییه‌كان و ناردنی ناڕستهوخۆی بۆ ماڵپه‌ڕی یوتوب له ڕێگه‌ی ئه‌پی ” Google Play Games ” كه مانگانه ١٤٤ ملیار خولهك ڤیدیۆی یارییه‌كان سه‌یر ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه، وه تۆمار كردنی گرته ڤیدیۆییه‌كان به جۆری 720P و 480P ده‌بێت.
داگرتن

٩. ئه‌پی ” YouTube Gaming ”:
له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه ده‌توانی ڤیدیۆی یارییه‌كانت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌خش بكه‌یت له ماڵپه‌ری یوتوب، به ڕوونی 480p و 720p.
داگرتن

١٠. ئه‌پی ” Perch ” :
ئه‌پی Perch تایبه‌ته به چاودێری كردنی ماڵه‌كانمان له ڕێگای كامێرا و مۆبایله‌وه.
داگرتن

١١. ئه‌پی ” Medium ”:
ئه‌پێكی تایبه‌ته به هه‌واڵ و په‌ره‌پێدانی مرۆیی.
داگرتن

١٢. ئه‌پی ” Arrow ”:
ئه‌پی Arrow له لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه په‌ره‌ی پێدراوه كه له شێوه‌ی لهنچهره و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگ له خۆی ده‌گرێت.
داگرتن

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.