ئەپڵ 23, تشرینی دووه‌م 2015

گووگڵ توانای گەیشتنی بە ٧٠%ی ئامێرە ئەندرۆیدەکان هەیە بە قوفڵکراوی و لەدوورەوە!

AndroidLockPatternTNW-1024x466ئەگەر ئامێرێکت هەیە و سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە ئەوە گووگڵ توانای هەیە لەدوورەوە بێتە ناو ئامێرەکەت بە گوێرەی داواکاری حکومەتەکان.

شایەنی باسە بەگوێرەی بەڵگەی فەرمی سەلمێندراوە کە وەشانە کۆنەکانی ئەندرۆید ڕێگەی بە گووگڵ دەدا کە لەدوورەوە بێتە ناو مۆبایلەکە و دەستی بە ناوەڕۆکەکەی بگات ئەگەر دادگا داوا بکات و بۆ بابەتی دادگایی بێت. کەواتە وەشانەکانی پێش لۆلی پۆپ خۆی خۆکارانە ناوەڕۆکەکە بەکۆد واتە تشفیر ناکات و تەنانەت ئاسانکاری نییە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر خۆی بە دەستی خۆی بکات و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گووگڵ بتوانێت لەدوورەوە دەستی بە ناوەڕۆکی مۆبایلەکە بگات.

کەوات ئەمە واتای وایە کە وەشانەکانی لۆلیپۆپ و مارشماڵۆ خۆیان خۆکارانە هەڵدەستن بە بەکۆدکردنی ناوەڕۆکی مۆبایلەکەت و وەشانەکانی پێش ئەوانەش ئەم کارە ناکەن ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە ٧٤%ی ئامێرە ئەندرۆیدەکان، گووگڵ دەتوانێت بەبوونی قوفڵیش لەسەریان لەدوورەوە دەستی بەناوەڕۆکەکەیان بگات و بێتە ناویانەوە چونکە تا ئێستا ئەو ڕێژەیە هەر وەشانە کۆنەکانی ئەندرۆید بەکاردێنن.

شایەنی باسە ئەم جۆرە کارەش لە ئای ئۆ ئیسیش لە وەشانە کۆنەکانی هەبوو تا لە کۆتایدا ئەپڵ لە ئای ئۆ ئێس ٨ دەستی کرد بە بەکۆدکرنی ناوەڕۆکی ناوەوەی مۆبایلی بەکارهێنەر. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ڕێژەیەکی کەم لە ئامێرەکانی ئایفۆن ئێستا وەشانە کۆنەکان بەکاردێنن و بەمەش کەمتر ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە.

تۆش ئەگەر دەزانیت وەشانی کۆنی ئەندرۆید و لەخوار لۆلیپۆپ بەکاردێنیت و ترست هەیە لە لەهاتنە ناوەوەی گووگڵ بۆ ناو ئامێرەکەت ئەوا دەتوانیت بە دەستی خۆت لەناو ئامێرەکە ناوەڕۆکی مۆبایلەکەت بەکۆد واتە تشفیر بکەیت و بەمەش ڕێگە لە گووگڵ دەگریت سود لەناوەڕۆکی مۆبایلەکەت وەربگرێت.

سەرچاوە Tech-wd و manhattanda.org

بۆچونی تۆ