ئەندرۆید
24, تشرینی دووه‌م 2015
كۆمپانیای شیاومی چینی به فه‌رمی به‌رهه‌مێكی نوێی ڕاگه‌یاند

له كۆتایی دا كۆمپانیای شیاومی چینی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می خۆیدا لادا كه بریتیه له مۆبایلێكی هۆشمه‌ند به ناوی ” Redmi Note 3 ” كه ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه بوو كه له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌بوو.
شێوه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ته‌واوی له كانزا به‌رهه‌م هێنراوه له‌گه‌ڵ زیاد كردنی تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆر بۆ یه‌كه‌م جار له مۆبایله‌كانی شیاومی، له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه:
- قه‌باره‌ی ڕوونمای مۆبایله‌كه‌ی ٥.٥ ئینچه، به ڕوونی 1080p له‌گه‌ڵ بوونی چینی گۆریلا گلاسس كه دژه شكان و دژه ڕووشانه.
- پرۆسیسه‌ری ئه‌م مۆبایله له جۆری MediaTek Helio X10ـه به ته‌ره‌دودی ٢.٢ گێگاهێرتز.
- میمۆریه‌كه‌ی بریتییه له ٢ و ٣ گێگابایت به گوێری یاده‌وه‌ریه‌كه‌ی مۆبایلی جۆری ١٦ گێگا میمۆریه‌كه‌ی ٢ گێگایه و ٣٢ گێگا میمۆریه‌كه‌ی ٣ گێگابایته.
- یاده‌وه‌ریه‌كه‌ی بریتیه له ١٦ گێگا و ٣٢ گێگا به‌بێ بوونی یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی.
- كامێرای سه‌ره‌كی ١٣ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاشی جۆری LED.
- كامێرای پێشه‌وه‌ی ٥ مێگاپیكسڵه.
- باتریه‌كه‌ی ٤٠٠٠ ملی ئه‌مپێره له‌گه‌ڵ پشتگیری كردنی خێرای بارگاوی كردنه‌وه.
- سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆیدی ٥.١ له‌گه‌ڵ ڕووكاری MIUI 7.
وه سێ ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه و نرخی بۆ ناوخۆی وڵاتی چین بۆ قه‌باره‌ی ١٦ گێگابایتی ١٤٠$ـی ئه‌مریكیه و بۆ قه‌باره‌ی ٣٢ گێگابایت ١٧٠$ـی ئه‌مریكیه، وه نرخی فه‌رمی وڵاتانی جیهان واته له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چین تا ئێستا دیاری نه‌كراوه.


مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.