بابەتی گرینگ
26, تشرینی دووەم 2015
كۆمپانیای LG به فه‌رمی مۆبایلی LG Ray ڕاگه‌یاند

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كۆمپانیای LG به فه‌رمی مۆبایلێكی نوێی ڕاگه‌یاند به ناوی ” LG Ray ” كه خاوه‌نی دیزانێكی ناوازه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ناوه‌ندی هه‌یه، به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی كۆمپانیای LG ئه‌م مۆبایله ده‌خرێته به‌شێك له بازاره‌كانی ئه‌مریكای لاتینی وه‌ك به‌رازیل و مه‌كسیك هتد ده‌خرێته بازاره‌كانه‌وه.
ئه‌م مۆبایله دیزانێكی ناوازه و سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یه ته‌واوی مۆبایله‌كه له كانزا درووست كراوه بۆ پارێزگاری كردن له مۆبایله‌كه، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه تایبهتمهندییهكانیهتی:
- ڕوونماكهی قه‌باره‌ی ٥.٥ ئینچه، به ڕوونی 1280 × 720 پیكسڵ، به چڕی ٢٦٧ ئینچ له یه‌ك پیكسڵدا.
- پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی octa-core به ته‌ره‌دوودی 1.4GHz، وه جۆری پرۆسیسهرهكهش ئاشكرا نه‌كراوه.
- ڕامه‌كه‌ی ١ گێگابایته.
- یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ١٦ گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی له جۆری microSD.
- كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاش LED.
- كامێرای پێشه‌وه‌ی ٨ مێگاپیكسڵه.
- باتریكهشی ٣٠٠٠ ملی ئه‌مپێره.
- سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید لۆلی پۆپ ٥.١ـه.
- به هه‌رسێ ڕه‌نگی سپی و زێڕی و ڕه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت.
- تا ئێستا كۆمپانیای LG كات بڵاو كردنه‌وه و خسته بازاری له‌گه‌ڵ نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.