ئەپ و نەرمەکاڵا
1, كانونی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای لینۆڤۆ و Razer به نیازی به‌رهه‌م هێنانی كۆمپیوتهرێكن تایبه‌ت به یارییه ڤیدیۆیه‌كان
گه‌وره كۆمپانیاكانی كۆمپیوته‌ر به كۆمه‌ڵ له هه‌وڵی ئه‌وه دان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆمپیوته‌رێك به‌رهه‌م بهێنن تایبه‌ت به یاریه ڤیدیۆیه‌كان، كۆمپانیای لینۆڤۆ گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ره كه‌سییه‌كان و نوسینگه‌كان، كۆمپانیای لینۆڤۆ به هاوكاری كۆمپانیای Razer كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مێهنانی كۆمپیوته‌ره به‌هێزه‌كان كه گونجاون بۆ یاریه ڤیدیۆیه‌كان ئێستا له هه‌وڵ دان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌رێك به‌رهه‌م بهێنن به هاوكاری یه‌كتر كه تایبه‌ت بێت به یارییه ڤیدیۆییه‌كان و هه‌وادارانی ئه‌م یاریانه.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای لینۆڤۆ له مانگی ١ ئه‌مساڵ له پێشانگای CES هه‌ستا به ئاشكرا كردنی یه‌كێك له به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی له زنجیره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی به ناوی Y كه ناوی كۆمپانیای Razerـی هه‌ڵده‌گرت و تایبه‌ت بوو به یارییه ڤیدیۆیه‌كان به دیزانێكی ناوازه سه‌رنج ڕاكێش، به‌ڵام دوای خسته بازاری ئه‌م كۆمپیوته‌ره كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا به‌وه‌ی زوو تووشی گه‌رم بوون و له كاركه‌وتن ده‌بێت دوای ئه‌و كۆمپانیای لینۆڤۆ هه‌ستا به خسته بازاری Y700 كه له هه‌مان زنجیره بوو تێیدا چاره‌سه‌ری گشت ئه‌و كێشانه‌ی كردبوو كه له هه‌ردوو مۆدیلی Y50-70 و Y70-70 هه‌بوو.
ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌كانی بۆ یارییه ڤیدیۆییه‌كان درووست ده‌كرێن هه‌میشه نرخیان به‌رزه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌رزی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌و شاشه و جۆری ئه‌و پرۆسیسه‌ر و ڕامانه‌ی كه له درووست كردنی دا به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ بوونی سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه كه بۆ سارد كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه به‌كاردێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای لینڤۆش به جۆرێك به دوا كه‌وتن دێت كه ده‌رنگ هه‌ستاوه به‌م كاره بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك كۆمپیوته‌ر به‌رهه‌م بهێنێت كه تایبه‌ت بێت به یارییه ڤیدیۆییه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تری وه‌ك ئه‌سوس و دێڵ، چونكه لینۆڤۆ هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به كه‌سه‌كان و شوێنی كاره‌كان واته نووسینهگان به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ خۆی قۆرخ بكات.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.