ئینتەرنێت
7, کانوونی یەکەم 2015
Speedtest.net کۆتایی بە بەکارهێنانی فلاش دێنێت
کۆمپانیای Ookala کە بەرپرسی سەرەکی ماڵپەڕی Speedtest.net كە ماڵپەڕێکە تایبەتە بە پشکنینی خێرایی ئینتەرنێت، هەنگاو بۆ ئەوە دەنێت کۆتایی بە بەکارهێنانی فلاش بێنێت لە وێبسایتەکەی و ئێستا لەم لینکەوە سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕێگە و شێوە نوێکەیەتی کە ئێوەش دەتوانن تاقی بکەنەوە و بە هیچ شێوەیەک فلاشی بەکارنەهێناوە http://beta.speedtest.net
شایەنی باسە ئەم وەشانە نوێیە HTML5ی تێدا بەکارهاتووە و پێویستی بە هیچ پێوەکراوە و بەرنامەی دەرەکی نییە و تەنها لە وێبگەڕێک دەیکەیتەوە و ئیش خۆی دەکات.
جێگای ئاماژەیە وێبسایتی Speedtest.net لە بەناوبانگترین خزمەتگوزارییەکانی تاقیکردنەوە و پشکنینی خێرایی ئینتەرنێتە لەسەرتاسەری جیهان و مانگانە ٥٠ ملیۆن تاقیکردنەوە و پشکنینی پێ دەکرێت و جگە لە وێب لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسیش بە ئەپڵیکەیشن دەست دەکەوێت.
سەرچاوە بوابة التقنية
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!