ئای ئۆ ئێس
21, كانونی یهكهم 2015
بەم زووانە جەیلبرەیک بۆ iOS9.2 بڵاودەکرێتەوە

هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی جەیلبرەیک، بەگوێرەی هاوبەشی کاری تیمی Taigی چینی کە ناسراوە بە 3K Assistant لە ئێستادا جەیلبرەیک بۆ وەشانی iOS9.2 لەژێرکاردایە و بەم زووانە بڵاودەکرێتەوە.
ئەم هەواڵەش لەسەر یەکێک لە تۆڕە بەناوبانگەکانی وڵاتی چین ناسراو بە Weibo بڵاوکراوەتەوە و Stephen Chan هەواڵەکەی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە و دەقی هەواڵەکەی بە چینی و بە ئینگلیزی بڵاوکردەوەتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن:
دەقی هەواڵ بە چینی:
距离iOS9.2正式版发布已经过去八天了,在这八天里,3K助手一直在为iOS9.2越狱辛勤奋斗着。努力还是有收获的,经过八天的奋斗,3K助手终于对iOS9.2正式版有所突破了。
虽然目前还是不能完全越狱iOS9.2,但是我相信在不久的将来。iOS9.2完美越狱一定会出现在大家的眼前,请各位狱友们耐心期待着吧。
دەقی هەواڵ بە ئینگلیزی کە بۆ وەرگێرانی پشت بە وەرگێری گووگڵ بەستراوە:

لەڕاستیدا هیچ کاتێکی دیاری نەکراوە بۆ وەشاندنی ئەم جەیلبرەیکە بەڵام تیمەکە گەشبینن بە کارەکانیان و باوەڕیان وایە بەزووترین کات بەردەست دەبێـت و ئێمەش وەکو بەرکاهێنەر لەسەرمانە ئارام بگرین و چاوەڕێ بکەین تا ئەوکاتەی بڵاودەکرێتەوە. کەواتە بەلانی کەم هەواڵێکی خۆش هەیە کە بۆ ئەم وەشانەی ئێستای ئای ئۆ ئێس کە ٩.٢ـە بێ بەش نابین لە سوودەکانی جەیلبرەیک و بەمزووانە بڵاودەکرێـتەوە.
سەرچاوە iDownloadblog
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!