بابەتی گرینگ
6, کانوونی دووەم 2016
به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له پێشانگای CES 2016 نمایش كراون
٦ـی ئه‌م مانگه پێشانگای ته‌كنه‌لۆژی ساڵانه له شاری لاس ڤیگاس له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد، له‌م كۆنگره‌یه‌دا نوێترین پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان و نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان له زۆربه‌ری وڵاتانی جیهان خرانه ڕوو ئێمه وه‌ك ستافی ماڵپه‌ڕی تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی به باشمان زانی تیش بخه‌ینه به‌شێكی زۆر له‌و به‌رهه‌مه نوێیانه‌ی له‌م پێشانگایه‌دا خرانه ڕوو:
١. یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی جۆری SSD كۆمپانیای سامسۆنگ كه پشتگیری ده‌رچه‌ی جۆری USB Type-C ده‌كات:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری نوێترین به‌رهه‌می خۆی نمایش كرد كه بریتیه له یاده‌وه‌ریه‌كی ده‌ره‌كی زۆر خێرا جۆری Portable SSD T3 به قه‌باره‌كانی ٢٥٠ و ٥٠٠ گێگابایت و ١ تێرا و ٢ تێرا به كێشی ٥٧ گرام و ته‌نكی ٢.٩ ئینچ، وه هه‌روه‌ها كۆمپانیای ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م یاده‌وه‌رییه توانای به‌رگه گرتنی پیاكێشان و كه‌وتنی هه‌یه له ئاستی به‌رزی تا ٢ مه‌تر.
نه‌وه‌ی سێیه‌می جۆری T3 SSD پشتگیری له ده‌رچه‌ی USB Type-C وه‌شانی ٣.١ ده‌كات كه له توانای دایه قه‌باره‌ی ٤٥٠ مێگابایت له یه‌ك چركه بگوازێته‌وه و وه ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌پێكی سیسته‌می ئه‌ندرۆید كۆنتڕۆڵی قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ریه‌كه بكه‌یت، وه مانگی داهاتوو ئه‌م یاده‌وه‌ریه به فه‌رمی له بازاڕه‌كانی جیهان بڵاو ده‌كرێته‌وه.

٢. كۆمپانیای لینۆڤۆ دوو مۆبایلی S1 Lite و K4 Note ڕاگه‌یاند:
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا بابه‌تێكمان له ژێر ناونیشانی ” سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه نوێكانی كۆمپانیای لینۆڤۆ بۆ پێشانگای CES 2016 ” له ماڵپه‌ڕ بڵاو كرده‌وه، وه به فه‌رمیش له پاڵ ئه‌و به‌رهه‌مانه كۆمپانیای لینۆڤۆ دوو جۆر مۆبایلی خۆی نمایش كرد كه ئه‌وانیش:
* مۆبایلی S1 Lite:
ڕوونمای ئه‌م مۆبایله ٥ ئینجه به ڕوونیه‌كی ته‌واو و بوونی ته‌كنه‌لۆژیای IPS، وه پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی جۆری Mediatek MT6753 به ته‌ره‌دوودی ١.٣ گێگاهێرتز و ڕامی ٢ گێگابایت و یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ١٦ گێگابایت له‌گه‌ڵ بوونی شوێنی MicroSD.
ئه‌م مۆبایله تایبه‌ته به هه‌واداران و خۆشه‌ویستانی وێنه‌ی سێڵفی چونكه كامێرای پێشه‌وه‌ی ٨ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاشی پێشه‌وه وه كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپیكسڵه و له‌گه‌ڵ بوونی فلاشی دووه‌م بۆ كامێرای دواوه.
باتری ئه‌م مۆبایله ٢٧٠٠ ملیئه‌مپێره و كۆمپانیای لینۆڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه ده‌واوه كه ده‌توانرێت بۆ یه‌ك ڕۆژی ته‌واو به‌كارهێنرێت، وه پشتگیری له نه‌وه‌ی چواره‌می تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌كات و سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌م مۆبایله ئه‌ندرۆیدی لۆلیپۆپه وه به‌م نزیكانه به نرخی ١٩٩$ـی ئه‌مریكی به‌رده‌ست ده‌بێت.

* مۆبایلی K4 Note:
ئه‌م مۆبایله درێژه پێده‌ری مۆبایلی K3 Note كه ساڵی ڕابردوو خرایه بازاڕه‌كان كه ئه‌م مۆبایله ڕوونماكهی ٥.٥ ئینجه به ڕوونی ته‌واو به پرۆسیسه‌ری جۆری MediaTek MT6753 پشتگیری ٦٤bit و پرۆسیسه‌ری وێنه‌ی جۆری Mali T720-MP3.
رامی ئه‌م مۆبایله ٣ گێگابایته له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ری ناوه‌كی به قه‌باره‌ی ١٦ گێگابایت كامێرای دواوه‌ی ئه‌م مۆبایله ١٣ مێگاپیكسڵه به هاوێنه‌ی f2.2 و فلاش، كامێرای پێشه‌وه‌شی ٥ مێگاپیكسڵه.
ئه‌م مۆبایله بڵندگۆی ده‌ره‌كی ١.٥ واته به ته‌كنه‌لۆژیای ده‌نگی دۆلبی lfson WM8281.
ئه‌م مۆبایله پشتگیری نه‌وه‌ی چواره‌می تۆره‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌كات له‌گه‌ڵ بوونی وای‌فای پێشكه‌وتوو Wi-Fi 802.11ac و به زیادكردنی هه‌سته‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر له دواوه‌ی.
ئه‌م مۆبایله پشتگیری له چاویلكه‌ی جۆری TheaterMax ده‌كات كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانی ڤیدیۆكان به شێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی ببینیت و نرخی ئه‌م مۆبایله‌ش ١٩٩$ـی ئه‌مریكی له ١٩ـی ئه‌م مانگه له ماڵپه‌ری ئه‌مازۆن به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ فرۆشتن وه سیسته‌می وهگهڕخهرهكهی ئه‌ندرۆیدی لۆلیپۆپه.

٣. كۆمپانیای LG كۆری ته‌له‌ڤزیۆنێكی قه‌باره ٩٨ـی به ڕوونی 8K نمایش كرد:
كۆمپانیای LG نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه بریتیه له ته‌له‌ڤزیۆنێك به ناوی ” UH9800 ” به قه‌باره‌ی ٩٨ ئینچ و ڕوونی 8K نمایش كرد.
كۆمپانیای LG نرخی ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه‌ی ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام وه‌ك زانیاری نرخی ته‌له‌ڤزیۆنی كۆمپانیای شارپ به قه‌باره‌ی ٨٥ ئینج و ڕوونی 8K ده‌گاته ١٣٣.٠٠٠$ـێ ئه‌مریكی.

٤. كۆمپانیای سامسۆنگ كاتژمێری هۆشمه‌ندی جۆری Gear S2ـی به ڕه‌نگی زێڕی نمایش كرد:
كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه دوو كاتژمێری هۆشمه‌نده به ناوی ” Gear S2 Classic ” به هه‌ردوو ڕه‌نگی زێڕی و پلاتینی نمایش كرد، كه سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌م كاتژمێرانه سیسته‌می تایزنه.

٥. كۆمپانیای سامسۆنگ Galaxy TabPro S به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز ١٠ نمایش كرد:
كۆمپانیای سامسۆنگ به فه‌رمی Samsung Galaxy TabPro S ڕاگه‌یاند كه هاوشێوه‌ی ئامێری Surfaceـی كۆمپانیای مایكڕۆسۆفته.
ئامێری Samsung Galaxy TabPro S ڕوونماكهی ١٢ ئینجه له جۆری سوپه‌ر ئه‌مۆلید به ڕوونی 2160 * 1440 كه توانای كار كردنی هه‌یه بۆ ١٠.٦ كاتژمێر و پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی جۆری Intel Core M و ڕامه‌كه‌شی ٤ گێگابایته وه یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ١٢٨ گێگابایته، له‌گه‌ڵ بوونی ته‌كنه‌لۆژیای NFC ده‌رچه‌ی USB-A و USB-C.
ئه‌م ئامێره‌ی به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆزی ١٠ كار ده‌كات، و تا ئێستا كۆمپانیای ناوبراو نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و له مانگی ٢ـی ئه‌مساڵ كۆمپانیای سامسۆنگ به فه‌رمی به هه‌ردوو وه‌شانی وای فای و پشتگیری تۆری نه‌وه‌ی چواره‌م ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه.

٦. كۆمپانیای هواوی چینی هه‌ردوو كاتژمێری Jewel و Elegant نمایش كرد:
كۆمپانیای هواوی چینی په‌رده‌ی له‌سه‌ر دوو له كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كانی خۆی لادا به ناوه‌كانی ” Jewel و Elegant ” كه ئه‌م كاتژمێرانه هاوشێوه كاتژمێره سویسریه‌كان درووست كراوه و تایبه‌ته به ئافره‌تان نرخی ئه‌م كاتژمێره له جۆری Huawei Elegant له ٤٩٩$ـی ئه‌مریكی ده‌ست پێده‌كات وه جۆری Huawei Jewel له ٥٩٩$ـی ئه‌مریكی ده‌ست پێ ده‌كات.


٧. سامسۆنگ لاپتۆپێكی نوێی بەناوی Notebook 9 نمایشكرد:
تایبەتمەندییەكانی:
شاشە: ١٥ یان ١٣ ئینج
پڕۆسێسەر: Intel Core i7
ڕام: ٨ گێگابایت
بیرگە: ٢٥٦ گێگابایت جۆری ئێس ئێس دی بۆ قەبارەی ١٥
ئینجی و ١٢٨ گێگابایت بۆ قەبارەی ١٣ ئینجی
پاتری: تا ١٢ كاتژمێر خۆی دەگرێت


٨. به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی:


٩. كۆمپانیای Casio و به‌رهه‌مێكی نوێ:
كۆمپانیای كاسیۆ یه‌كێك له كاتژمێره نوێیه‌كانی خۆی نمایش كرد كه به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید وێر كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ٥٠٠$ـی ئه‌مریكیه.

١٠. كواد كۆپته‌رێكی نوێی كۆمپانیای Intel به ناوی :
ئه‌م كواد كۆپته‌ره بۆ ماوه‌ی ٥٧ خولهك ده‌فڕێت وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دراوه و تایبه‌ته به وێنه سێڵفی و هه‌میشه به دوای ئه‌و كه‌سه‌وه ده‌بێت كه كۆنتڕۆڵی ده‌كات.
١١. كواد كۆپته‌ری Parrot Disco:

١٢. كۆمپانیای DJI نوێترین بەرهەمی ٢٠١٦ـی ئاشكرا كرد, بەناوی INSPIRE 1 PRO به ڕه‌نگی ڕه‌ش:

١٣. نوێترین كامێرای كۆمپانیای نیكۆنی ژاپۆنی به ناوی نیكۆن D5:
١٤. نوێترین جۆری مۆبایلی نیكسۆس 6P به ڕه‌نگی زێڕی:

١٥. كوادكۆپتهری ” Ehang ”ـی چینی و گه‌شت كردنی پێی:
یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی تری پێشانگای CES كه ته‌واوی ئاماده‌بووانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد كوادكۆپتهری ” Ehang ” بوو كه توانی هه‌ڵگرتنی یه‌ك كه‌سی هه‌یه وه كێشه‌كه‌ی ٢٢٠ پاوه‌نده و بۆ ماوه‌ی ٢٣ خولهك توانای فڕینی هه‌یه وه توانای به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌یه بۆ به‌رزی ١٠٠٠ بۆ ١١,٥٠٠ پێ بفرێت و وه له توانای دایه ٦٣ میل ببڕێت له یه‌ك كاتژمێردا, نرخی ئه‌م كواد كۆپته‌ره له ٢٠٠,٠٠٠$ـی ئه‌مریكی ده‌ست پێ ده‌كات تا ٤٠٠,٠٠٠$ هه‌زار دۆلار.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=_vGd1Oy7Cw0[/youtube]
ئه‌وه و سه‌دان به‌رهه‌می تر كه له‌به‌ر نه‌بوونی كات و به‌رده‌وامی پێشانگاكه نه‌مانتوانیوه ئاماژه‌ی پێ بده‌ین…
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.