10
بابەتی گرینگ 11, كانونی دووه‌م 2016

پێنج دابەشکراوەی لینوکس بۆ داهاتوویێکی گەش و بەهێز

Linuxdisگەر ئێوە تەماشای دابەشکراوە نوێکانی لینوکس بکەن،سەرتان سوڕدەمێنێت و خوازیاری تاقیکردنەوەی یەکێکیانن. ڕۆژانە چاو لە ئامێرە دیجیتاڵیەکان بکەین دەزانین لینوکس لە هەموو جێگا بوونی هەیە! لە ڕاژە یا سێرڤێرەکان، تەلەفۆنی دەستیەکان، تەلەفزیۆنەکان، کاتژمێرەکان، بەفرگر(refrigerator)، برژێنەکان(toasters)، فرۆکە،…هتد، تەنانەت لەنێو سیستەمی ڕوومێزەکەمان. هەر چەندە ژمارەیێکی کەم لە بەکارهێنەران لینوکس لە سەر سیستەمی ڕوومێزی خۆیان دادەمەرزێنن، بەڵام ئەمە هۆکاری لاوازی لینوکس نییە، هۆکار دەگەرێتەوە بۆ ڕکابەرەکانی دیکەی سیستەمی کارپێکردن و پاڵپشتی پارە لە پرۆژەکانیان وک ویندۆز و ماکینتۆش. بەڵام بە شادمانی دەتوانین بێژین کە بەرەی نوێی لینوکس زۆرتر گرنگی دەدەن بە گرافیک و ڕووخساری لینوکس و سادەیی و نزیک کردنەوەی دۆستایەتی کارپێکردنی سیستەمی سەرچاوەکراوە و بەکارهێنەر.

من ئێوە لەگەڵ پێنج سیستەمی سەرچاوەکراوەی لینوکس ئاشنا دەکەم کە داهاتوویێکی باشیان لە نێو بەکارهێنەران هەیە و ژمارەیێکی زۆر لە هەر جار بەڕۆژ بونەوەیان بۆ داگرتن تۆمارکردووە. بۆ نموونە سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمێنتری فرێیا زۆرتر لە ٥ ملیۆن جار دابەزیوە.

ElementaryOS-Freya-beta-1١- Elementary OS Freya :

ئەم دابەشکراوە منی هان دا کە کەمێ دووربم لە ئوبونتو بۆ ئەوە خۆی لە سەر بنەمای ئوبونتو جودا بووە. ئاسانی کارپێکردن و دیزاینێکی یەکپارچە بۆ بەکارهێنەر خاڵە بەهێزەکانیەتی. چێژی تایبەت بە خۆی هەیە .ئەو بەکارهێنەرانە کە بە ماک و ویندۆز کاریان کردووە زۆر شادمانن کە ئێرە هەم هاوشێوەی سیستەمی پێشتریانە هەم ئازموونێکی نوێی بەخۆیەوە هاوردووە. ئەپەکان زۆر بەسادەیی جێگای خۆیان بۆ هەیە و بە ئاسانی پەیدا دەبن. بەتایبەت نەرمەکالای تایبەت بە خۆیەوە بۆ درووستکراوە. زۆر ڕەقەکالای سیستەمەکەت بە خۆیەوە قەرەباڵغ ناکات هۆکار نەبوونی نەرمەکالای زیادەیە.

chromixium-applications-menu٢- Chromixium :

یەکێک لە دوو دابەشکراوەی سیستەمی کارپێکردنی کرۆمە. کە بەڕاستی بە بومبارانێکی بەهێز لە دروشمەکانی گووگڵە کە بەکارهێنەرانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. هەر چەند ئەم سیستەمی کارپێکردنە بۆ خۆماڵی کردنی  چاوەڕوانی بەکارهێنەران لە سەر ئەپەکان بە باشی خۆی نواندووە. ئەم سیستەمە بێ ئەوەی کە ڕەقەکالایێکی بەهێزی بوێت ڕێتان پێدەدات لە تەواوی نەرمەکالاکانی لینوکس سوود وەربگرن وەک :LibreOffice . Gimp? No problem. OpenShot, Scribus, Audacity, Ardour, Thunderbird… گەر بەشوێنی سادەیی و بەهێز بوونی لینوکسیت ئەم سیستەمە تاقی بکەرەوە.

solus12٣ –  Solus :

لە یەک خاڵ گەشە دەستێنێت. لە ناکاو  دەبێت ناوی بگۆرێت بۆ ئەوە کە  ناوی هەڵبژاردەی گەشەپێدەران و ناوەندی وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لە گەڵ ئەم نەرمەکالا هاوناون. بەڵام هاوشێوەی کارکردنیChromixium سانایی هەیەو ئارامی ئێلێمێنتری بە خۆیەوە تەرخانکردووە. هەر چەند لە سەر بنەمای دێبیان خۆی  دارشتووە. ڕوومێزیێکی بەناوی built-from-scratch بۆ ترخان کراوە. پانێلێکی نەرمی هەیە و گەران بۆ نەرمەکالا پێویستیەکان زۆر سادەیە. ئێستا لە باری بێتایە بەڵام چاوەڕوانی دەرهاتنی بکە لە بێتا بزانە چی لێدەردێت.

Korora-21-GNOME-Menu٤- Korora :

ئەم دابەشکراوە لە سەر قەراغی فێدۆرا خۆی دامەزراندووە “تەنها ئیشدەکات”. زۆر یەک لە فۆرماتەکانی مێدیای لە سەر دامەزراوە واتە کۆدێک. رێتان دەدات کە  لە کاتی دامەزراندن چ رومێزییکتان پێویستە دایمەزرێنن (Cinnamon, GNOME, KDE, Mate, or XFCE). هەر وا رێ بە بەکارهێنەر و گەشەپێدەر دەدات کە کانگاکان و پاکەتەکان دابەزێنن. پێم وایە زۆر بەکارهێنەر پێیان خۆشە کە Adobe Flash, Dropbox, Google Chrome/Earth/Talk, RPMFusion, VirtualBox  لە سەر سیستەمەکەیان ببێت. گەشەپێدارانی ئەم سیستەمی سەرچاوەکراوە ئێستا لە سەر پرۆژەی لێنز”Lens” خۆیان ماندوو کردووەتەوە کە ئینتەرفەیسێکی کاربەرپەسەندە. بۆ زانیاری فرەتر کرتە لێرە بکە

Screenshot_980٥- Mageia :

لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە  خەریکی خۆ دەرخستن و گەشەسەندنە. لەو کاتە کە مێندۆریا لاواز بوو ئەم سیستەمی کارپێکردنە خۆی بە بەهێزتر  بۆ بەکارهێنەرانی لینوکس نیشاندا و ناساند. هەوڵدان بۆ  سیستەمێکی بەهێز، راستەوخۆ و پایدار لە سیستەمەکانی دیکەی لینوکس، بوو بە هۆکاری خۆشەویستی ئەم سیستەمە. ئێوە دەتوانن زۆر بەسادەیی رووخسارەکانی KDE یا GNOME دابەزێننە سەری. زۆر کەسایەتی بەناوبانگ بە پێشوازی ئەم سیستەمە واتە مەجێیا ڕۆیشتن و بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە حەزیان لە دێسکتۆپیKDE یا GNOMEیە هەڵبژاردەیێکی باشە.

لەم بەستەرەوە ڤیدیۆیی پەیوەندیدار ببینە..

 

سەرچاوە بڵۆگی قەزوان

بۆچونی تۆ