بابەتی گرینگ
12, كانونی دووه‌م 2016
كۆمپانیای شاومی چینی به فه‌رمی مۆبایلی Redmi 3 ڕاگه‌یاند

دوێنێ كۆمپانیای شاوی چینی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به فه‌رمی مۆبایلی ” Redmi 3 ” ڕاگه‌یاند كه ئه‌م مۆبایله‌ش به دیزانێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێش و پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م هاتووه له چاو مۆبایله‌كانی پێش خۆی.
ئه‌م مۆبایله ته‌واوی پێكهاته‌كانی له كانزا و درووست كراوه و له‌گه‌ڵ بوونی باتریهك به هێزی ٤١٠٠ ملی ئه‌مپێر، وه ئه‌م مۆبایله پشتگیری له بارگاوی كردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات به هێزی 5V/2A، وه كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه نرخی ئه‌م مۆبایله ١٠٥$ـی ئه‌مریكیه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كۆمپانیای شاوی به‌وه ناسراوه كه مۆبایله‌كانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رز و نرخی هه‌رزانه له‌گه‌ڵ بوونی باتریه‌كه‌ی به هێز له مۆبایله‌كانی كه جێگه‌ی دڵنیایی به‌كارهێنه‌ره.
ڕوونمای ئه‌م مۆبایله ٥ ئینچه به ڕوونی 1280×720 پیكسڵ، وه پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای كواڵكۆم Snapdragon 616ـیه، وه ڕامه‌كه‌شی ٢ گێگابایته.
یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ئه‌م مۆبایله ١٦ گێگابایته كه ده‌توانی له ڕێگه‌ی MicroSD یاده‌وه‌ریه‌كه‌ی زیاد بكه‌یت، وه كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی هاوێنه‌ی f/2.0 وه ئاشكرا كردنی چڕكردنه‌وه‌ی خۆكارانه PDAF به ٠.١ چركه.
وه كامێرای پێشه‌وه‌ی ٥ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی هاوێنه‌ی f/2.2، وه به هه‌رسێ ڕه‌نگی سپی و خۆڵه‌مێشی و زێڕی به‌رده‌سته، وه ئه‌مڕۆ كه ده‌كاته ١٢-١-٢٠١٦ به فه‌رمی له بازاڕه‌كانی وڵاتی چین به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ فرۆشتن و هیچ ڕوونكردنهوهیهكیش نه‌دراوه له‌سه‌ر كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی به بازاڕه‌كانی گشت جیهان.
سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌م مۆبایله ئه‌ندرۆیده و كێشه‌كه‌شی ١٤٤ گرامه.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
٢-٣، ساڵ پێش ئەپڵ سکاڵای هەڵدا کە کارەکانی شیائۆمی لاسایی و کۆپی ئایفۆنە…شیائۆمی پار گووتی ئیتر بەسە کاری کۆپی کردن ئێستا ئێمە کۆمپانیاکانی زڵ هێزمان گرتووەتە ئامانج بەڵام کاتی ئەوان هاتووە کە لەئێما کۆپی هەڵگرن..ئیمساڵ سامسۆنگی هەر فڕا دادەرەوە لە چین و بازاری چینی گرتە دەست…دروشمیشی ئەمە بوو کە خێری کەم و فرۆشی زۆر…بۆیە ئەپڵ ئێستا لە تەلەفۆنەکە پشکی لە فرۆش دابەزی و کۆمپانیاکانی دیکەش دەیکەن بە یەکێک بەرگەی بازاری چین بگرن کە شیائۆمی و zte و one pluse بە دەستیان هاوردوو…دەستخۆش کاک مەنسووری بەرێز زۆر ئەم کۆمپانیام بەدڵە