بابەتی گرینگ 16, كانونی دووه‌م 2016

Remix OS چییە؟ چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمەکە هەنگاو بەهەنگاو؟

Remix-OS-1بە هۆی نەرمەکاڵای زۆر و سادە،کارپێکردنی ئاسان و پشتیوانی باشی گووگڵ، زۆر کەس پێیان خۆشە یان بە ئاواتی ئەوەن کە ئەندرۆید لە سەر کۆمپیوتەرەکەیان تاقی بکەنەوە، وەک ویندۆز و ماک سوودی لێوەربگرن. بۆ ئەم مەبەستە ئێمە دەتوانین پێشنیاری سیستەمی کارپێکردنی ریمیکس(Remix) بکەین. ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای ئەندرۆید گەشەی سەندووە و ئەندرۆیدیش دەزانن کە دابەشکراوەیێکی لینوکس بۆ تەلەفۆنە دەستیەکانە.

Remix OS سیستەمی کارگێری، پارەکە لە سەر تاتەبژمێری«Remix Ultra» هاتە نێو بازار. پاش ماوەیێکی کەم لە ئامێرێکی دیکە بە ناوی «Remix Mini‌» دانرا کە رێی بە بەکارهێنەران دەدا ئەندرۆید لە سەر ئامێرەکانی دیکە وەک کۆمپیوتەری کەسی تاقی بکەنەوە. ئەمساڵ سیستەمی کارگێری Remix OS 2.0 بۆ داگرتن لە سەر ماڵپەڕی فەرمی jide بڵاوکرایەوە کە بەکارهێنەران سوودی لێوەربگرن و ئەندرۆید لە سەر سیستەمەکەیان دامەزرێنن.

بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە سیستەمی کارگێری Remix OS یان تاقی نەکردووەتەوە دەتوانم بە کورتی بڵێم کە ئەم سیستەمە وەک ئەندرۆیدە بەڵام لە سەر سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت دادەمەرزێت. دەتوانن لە ڕێگەی پلەی ستۆڕی گووگڵ ئەپە پێویستەکانتان تاقی بکەنەوەو دایمەزرێنن. بەڵام تەنها جیاوازی ئەوە یە کە لە خوارەوە شریتی ئەرکتان دەبێت. دەتوانن چەندین ئەپ لە یەک کات چالاک بکەن و کاری پێبکەن.

ئەم بەرهەمە تائێستا لە وەشانی ئالفا خۆی دەبینێتەوە. ئەم سیستەمی کارپێکردنە پشتی بەستووە بە وەشانی ١ر٥ ئەندرۆید. قەبارەی ٦٩٢ مێگابایتە و بە کارکردنی پێویستی بە فڵاشێکی ٣ بە فۆرماتی fat32 و ٨ گێگابایتی قەبارەی بەتاڵ و کۆمپیوتەرەکەتان پاڵپشتی بووتی «USB legacy» بکات.

ڕاستی دەتوانن لە لای ماک و ویندۆزیش دایمەزرێنن. ئەوەی کە جێگای سەرنجە کە تائێستا گووگڵ هەوڵی نەداوە کە سیستەمی ئەندرۆید بخاتە سەر ئامێرەکانی دیکە وەک لاپتۆپەکان و کۆمپیوتەری کەسی بۆ یە دەبێ Remix OS کارێکی بەهێز بێت بۆ داهاتوو.

پێداویستی:

١- داگرتنی سیستەمی کارپێکردنی Remix OS و نەرمەکالای دامەزرێنەری رێمیکس لە سەر USB

٢-دەرگای USB 3.0 گەرUSB 2.0 یش بێت کێشە نییە بەڵام خێرایی دامەزراندن کەم دەبێتەوە.

٣- قەبارە ٨ گێگابایت بەڵام زۆرتر باشترە .

٤- سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز یان ماک.

دامەزراندن:

١)سەرەتا لەم بەستەرە سیستەمی کارگێری ریمیکس دابەزێنە. فایلە کە بە شێوازی ZIPـە کە نەرمەکالای USB installer یشی لەگەڵە. ئەم نەرمەکالا ریمیکس دەکات بە سیستەمێک بە توانایی بووت لەسەر فلاشەکەت.

٢) فلاشەکەت بدە لە کۆمپیوتەرەکەت ئینجا لە سەر درایڤی فلاشەکەت کرتەی ڕاست بکە و  لە سەر FAT32 فۆرماتی بکە واتە بیسڕیتەوە.

٣) کاتێک کە سڕینەوە تەواو دەبێت جەنابت نەرمەکاڵای USB installer بکەیتەوە (ئەم نەرمەکالا لە نێو بوخچەی داگرتنەکەت هەیە)، ئینجا کرتەی لەسەر بکە. کاتێک کە پەنجەرەکەی ئەم نەرمەکالا وەک وێنەی خوارەوە کرایەوە لە بەشی ISO file سیستەمی کارپێکردنی رێمیکس کە داتگرت بە فایلی ISO بیکەوە، ئینجا لە بەشی Usb Disk درایڤی فلاشەکەتی بۆ زیاد بکە و لە سەر دوگمەی OK کرتە بکە.

USB-installtionتێبینی: هاورێیان دەتوانن بۆ بووتەبڵ کردن یان توانایی بووت کردنی فلاش بۆ ئەم سیستەمی کارپێکردنەش لە نەرمەکالای رێفووس لەم بەستەرە سوود وەربگرن. گرینگ نییە کە هەر بووتکردن بە USB installer درووستبکەن.
٤) دامەزراندنی فایلی ریمیکس لە سەر فلاش دەستی پێکرد

Remix-OS-2٥) کاتێک دامەزراندن واتە ژمارەی ٤ تەواو بوو، سیستەمی ویندۆز ریستارت بکە بەم جۆرە کە لەوێنەی خوارە دەیبینن کرتە لەسەر دوگمەی Reboot Now بکە. بەڵام دەبێ پێش هاتنە سەر، لە بایۆس کۆمپیوتەرەکەت سیستەم لە سەر دەرگای USB بیکەیتەوە واتە یەکەمین بووت دەرگای USBیەکەت بێت.

booting-menu٦) گەر بایۆس فلاشەکەت بە یەکەمین بووت بکاتەوە، ئێستا سیستەمی کارپێکردنەکەت دێتە سەر بەڵام دوو هەڵبژاردەی هەیە
یەکەمین هەڵبژاردە: بۆ بەشی میوانە کە تەنها سیستەمی کارپێکردنەکە تاقی بکەنەوە. واتە گەر ئەپێک دامەزرێنی لە سەر ئەم بەشە، کاتی ریستارت وەک خۆی لێدێتەوە(guest mode )
دووهەم هەڵبژاردە: دامەزراندی سیستەمی کارپێکردنی ریمیکس کە ئەپەکانت هەر دەمینێت لەم بەشە واتە لە سەر فلاشەکەت پاشکەوت دەبێت.(resident mode)

IMG_20160112_191950-768x576٧)پاش ئەوە کە بڕیارتان دا کام سیستەم بێتە سەر و کاری پێبکەن، ئەو کات چەند پرسیارێکاتان بۆ دامەزراندن لێدەکات، واتە هەڵبژاردنی زمان (Select your language) و دروستکردنی پارتیشین، کە ئێوە لەسەر دوگمەی Next کرتە بکەن. ئینجا مەرجەکان قبوڵ دەکەن(user agreement) و لە ئاکام کرتە لە سەر دوگمەی Start بکەن بۆ دامەزراندن.

IMG_20160112_200031-768x576-1IMG_20160112_200125-768x576٨) ئەمەش روخساری ریمیکس یان ئەندرۆیدی سەر لاپتۆپ یان کامپیوتەری کەسیەکەت.

شریتی ڕەش لە لای ڕاست بەشی ئاگاداریە کە کاتی چالاکی ئەپەکان و هۆشیاری ئەپێک یان سیستەمەکەت دەردەکەوێت.

Screenshot_2016-01-12-14-37-21-768x432وێنەی خوارەوە بەشی مێنیۆیە واتە هەمان مێنیۆی start لە ویندۆز یان مێنیۆی application لە لینوکس.

Screenshot_2016-01-12-14-36-43ئەمەش هەر ئەو کۆنترۆڵ پانێلەی ویندۆزە یان بەشی Settings لە لینوکس. (وێنۆچکەی ئاچەر لە سەر دێسکتۆپ)

Screenshot_2016-01-12-14-38-48-768x432ئەمەش بەرێوەبەری پەنجەرەکانە هەروەک ویندۆز لە فۆڵدەر ئێکسپلۆرەر!

Screenshot_2016-01-12-14-37-50-768x432

سەرچاوە بڵۆگی قەزوان

بۆچونی تۆ