ئای ئۆ ئێس
21, کانوونی دووەم 2016
چۆنیه‌تی داگرتنی ڤیدیۆكانی یوتوب به‌بێ جه‌یلبره‌یك بۆ سیسته‌می iOS

زۆرن ئه‌و ئه‌پانه‌ی كاری داگرتنی ڤیدیۆ له ماڵپه‌ڕی یوتوب ده‌كه‌ن به‌ڵام زۆر جار گه‌وره‌ترین كێشه به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری iOS تووشی گرفتی داگرتنی ڤیدیۆكانی ماڵپه‌ڕی یوتوب ده‌بنه‌وه ئه‌ویش له كاتی هاتنی وه‌شانی نوێ بۆ ئه‌په‌كانی داگرتنی ڤیدیۆ خودی ئه‌په‌كان له كار ده‌كه‌ون یان هه‌ر زوو كۆمپانیای ئه‌پڵ له فرۆشگای ئه‌په‌كانی خۆی ئه‌و ئه‌پانه ده‌سڕێته‌وه چونكه ڕێگه پێدراو نیه و مافی كۆپی ڕایت پێشێڵ ده‌كات، یانیش ده‌بێت ئامێره‌كه‌ت جه‌یلبره‌یك كرا بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌یت ئه‌مه‌ش زۆر جار سه‌ر ئێشه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌ران چونكه به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می iOS حه‌ز به جه‌یلبره‌یك ناكه‌ن یاخود وه‌شانی مۆبایله‌كانیان پشتگیری له جه‌یلبره‌یك ناكات.
ئێمه وه‌ك تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی باسی ڕێگه‌یه‌كتان بۆ ده‌كه‌ین كه به ئاسانترین شێوه ده‌توانن ڤیدیۆكانی ماڵپه‌ڕی یوتوبی پێ داگرن به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌و جۆری ڤیدیۆییه‌ی خۆت ئاره‌زووی ده‌كه‌یت له ڕووی ڕوونیه‌وه… له‌گه‌ڵمان بن…
١. سه‌ره‌تا ئه‌پی ” Documents 5 ” له فرۆشگای ئه‌پڵ داگره كه ئه‌م ئه‌په به‌ڕێوه‌به‌ری فایله‌كانه بۆ ئایفۆن و ئایپاد.

٢. ئه‌په‌كه بكه‌وه و كرته له‌م فرمانه بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٣. ئینجا له به‌شی سه‌ره‌وه ئه‌م ماڵپه‌ره بنووسه كه ئاره‌زووی ده‌كه‌یت ڤیدیۆی لێ داگریت (www.youtube.com) وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٤. دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی یوتوب بوویه‌وه له به‌شی گه‌ڕان یان له به‌شی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و ڤیدیۆی بگه‌ڕێ كه ئاره‌زووی ده‌كه‌یت دایگریت ڤیدیۆكه بكه‌ره‌وه و پاشان دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه بوویه‌وه له‌سه‌ره‌وه له‌م شوێنه هه‌ردوو پیتی ” ss ” زیاد بكه و له خواره‌وه كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Go ” بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٥. دواتر په‌ڕه‌یه‌كی ترمان بۆ ده‌كرێته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆ له به‌شی ده‌سته ڕاست جۆر واته كوالیتی ڤیدیۆكه دیاری ده‌كه‌یت و دواتر كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Download ” ده‌كه‌ین.

٦. دواتر ده‌توانی ناوێك بده‌یته ڤیدیۆیه وه ده‌شتوانی وه‌ك خۆی لێیگه‌ڕێیت و پاشان كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Done ” بكه:

٧. دوای ئه‌وه ڤیدیۆیه‌كه داونلۆد ده‌بێت بۆ زانین و زانیاری داگرتنهكه كرته له‌سه‌ر ئه‌م فرمانه بكه:


٨. دوای ته‌واو بوونی داونلۆده‌كه له‌سه‌ره‌وه لای ده‌سته ڕاست كرته له‌م فرمانه بكه بۆ زانینی شوێنی ڤیدیۆ داگیراوهكه:


٩. هه‌ر ئه‌مه به‌س نیه ئێستا پێتان ده‌ڵێین چۆن ئه‌م ڤیدیۆیه بگوازنه‌وه نێو په‌رگه‌ی ” Camera Roll ” :

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.