ئەپ و نەرمەکاڵا
21, كانونی دووهم 2016
بانگبێژ بەرنامەیەکی تایبەت بە کاتەکانی بانگ بۆ شارەکانی کوردستان دابگرە!
بەرنامەی تایبەت بە بانگدان زۆرن بۆ سیستەمی ویندۆز بەڵام ئەوەی بانگبێژ لەوانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە دروستکراو و گەشەپێدراوی دەستی گەنجی کوردە و بە زمانی کوردییە و کاتەکانی بانگی بەتەواوی لەگەڵ شارەکانی کوردستان یەکدەگرێتەوە ئەمەش بەهۆی پشت بەستن بەسەرچاوەی دروست بۆ کاتی بانگەکان.
شایەنی باسە، بەرنامەی بانگبێژ تەمەنی درێژە و تازە نییە و ٣ ساڵ تەمەنیەتی ئەوەتا دوای (٣) ساڵ له بڵاوكردنهوهی یهكهم وهشانی بەرنامەی بانگبێژ، پهرهپێدهرانی بەرنامەی بانگبێژ بهردهوام له ههوڵی زیاتر بهرهو پێشهوهبردنی پرۆگرامهكهن به زیادكردنی چهندهها تایبهتمهندی نوێ و سهرنجراكێش و زیادكردنی كاتی بانگهكانی چهندهها شارو شارۆچكهی تری كوردستان ئهواتا ئیستا وهشانی ٣.٠ی بەرنامەی بانگبێژ ئامادهیه بۆ دابهزاندن به چهندهها نوێكاری و گۆڕانكاری كه بریتیین له:
- کاتی بانگەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، ئاکرێ، دەربەندیخان، کفری، کۆیە، قەڵادزە و زاخۆی تێدایە.
- دەتوانێت بەدەنگی چەندین بانگبێژی نێودەوڵەتی بانگبدات. دەتوانی دەنگی دیکەش دابەزێنی لە وێبسایتی بانگبێژ لەم بەستەرەوە…http://bangbezh.com/dengekan/
- ماوە ماوە یادی خوات بەبیر دەهێنێتەوە. دەتوانی ماوەی نێوان هەر زیکرێکیش بگۆڕیت لە ڕێکخستنەکان.
- توانای ئەپدەیت کردنەوە بۆ وەشانی نوێتر بە بێ پێویستی بۆ دووبارە دامەزراندنەوە.
- بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی زۆرتر، کاتی بانگی ١٠، ١٥ یان ٣٠ ڕۆژ نیشان دەدات.
- دەتوانی (ئاستی دەنگی بانگبێژ لەکاتی بانگداندا) بگۆڕیت.
- وە چەندین تایبەتمەندی دیکە.
تێبینی: بانگبێژ تەنها بۆ کۆمپیوتەرە واتە ئەو کۆمپیوتەرانەی کە سیستەمی ویندۆزیان لەسەرە.
بانگبێژ لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دابگرە http://bangbezh.com/download/
چەند دیمەنێک لە ڕووکاری بەرنامەی بانگبێژ