ئینتەرنێت
26, کانوونی دووەم 2016
چهند زانیاریهكی گرنگ لهسهر ماڵپهڕی Duolingo
وەک دەیبینین و دەی بیستین کە چەندەها نەرمەکاڵا و ماڵپەڕ ٢٤ کاتژمێر لە دونیای ئینتەرنێتدا کاردەکەن و چەندانی تریش دەکەونە کار کردن، کە زۆربەی ههره زۆری ئەو ماڵپەڕ و نەرمەکاڵایانە بۆ قازانج کردن و بەدەست هێنانی بڕە پارەیەکی زۆره بێت یاخود كهم، کە ئەوەش شتێکی تازە نییە و زۆر بەربڵاوە، جا هەر یەکە و بە جۆرێک هەیانە بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی خۆڕاییه، هەشیانە سەرجەم خزمەت گوزاریەکانی خۆڕاییه بەڵام بە جۆرێ لە جۆرەکان ئامانجی خۆی دەپێکێت جا لە ڕێگەی ڕێکلام کردن بێت یاخود هەر ڕێگایەکی تر.
ڕەنگە بۆ زۆربەمان شتێکی نامۆ و تازە بێت کە بگوترێت ماڵپەڕێک سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی خۆڕاییه و ڕێکلام ناكات و …هتد، ساڵانەش چەندەها و سەدەها یاخود چەندین ملیار دۆلار قازانج دەکات!
یەکێک لەم جۆرە نەرمەکاڵا و ماڵپەرانە ماڵپهڕی ” Duolingo ‘‘ کە سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی خۆڕاییه و ساڵانەش بڕێکی زۆر پارە قازانج دەکات، ئەویش لەڕێگەی وەرگێڕان بۆ ماڵپەڕ و ڕێکخراوە گەورەکان، کە لە سیستهمی ” Duolingo ”ـدا وا دانراوە پاش چەند وانەیەکی فێربوون و تەواو کردنیان بهكارهێنهر بەشێک لە نوسینێکی پێدەدرێت بۆ وەرگێڕانی، لەبەرامبەر ئەمەشدا بڕێک پارەی دەست دەکەوێت، بۆ نمونە کەسێکی کورد بەشداری دەکات لەو ماڵپەڕە پاش تەواو کردنی چەند وانەیەک لەسەر فێربوونی زمانی ئینگلیزی ئەوا ئەو ماڵپەڕه پارچەیەک نووسینی پێدەدات تا بیگۆڕێت بۆ زمانی دایک واتا لەئینگلیزیەوە بۆ کوردی، بەمەش هەم کەسی وەرگێڕ سودمەند دەبێت هەمیش ماڵپەڕی ” Duolingo ” بەوەش چەندەها کەس بە چەندەها زمانی جییاواز بەردەوام بەشداری دەکەن لە وەرگێڕان و سوودمەند دەبن لە خزمەت گوزاریەکان.