ئای ئۆ ئێس
26, کانوونی دووەم 2016
ئه‌پێك تایبه‌ت بۆ كاتی بیرخستنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كانت له كاتی نه‌خۆشی
زۆرێك له ئێمه نه‌خۆش ده‌بین یان به شێوه‌یه‌كی تر زۆرێك له ئێمه كه‌سێكی هه‌یه نه‌خۆش بێت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیان هه‌یه یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆش ده‌بن زۆر جار زۆرترین گرفت ئه‌وه‌یه كه كاتی خواردنی ده‌رمانه‌كانیان بیر ده‌چێت و ده‌بێته گرفت بۆیان به‌ڵام ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ ئه‌م گرفته‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كردوون له ڕێگه‌ی ئه‌پێكه‌وه كه ده‌توانی كاتی خواردنی ده‌رمانه‌كانی پێ ڕێك بخه‌یت و هه‌ر كاتیك ئاره‌زووی بكه‌یت و به‌و ڕێكخستنه‌ی خۆت دایده‌نێیت دهرمانهكات له كاتی خۆی بخۆی، ئه‌م ئه‌په یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ری ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كات و ساتی خواردنی ده‌رمانه‌كان بیربخاته‌وه و باری ده‌روونی مروڤ ئارام ده‌كات كه‌وا ده‌رمانه‌كانی له‌كاتی خوی‌دا ده‌خوات.
هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په ده‌توانی خشته‌یه‌ك دابین بكه‌یت كه تێیدا ناوی ده‌رمان و كاتی دیاری ده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه له كاتی راسته‌قینه‌دا به‌كارهێنه‌ری بتوانێت ده‌رمانه‌كانی بخوات.
داگرتن بۆ سیسته‌می iOS
بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ئه‌پێكی تر هه‌یه هه‌مان كار ده‌كات
داگرتن بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=PA3E3l6bQj8[/youtube]