هەواڵ
11, نیسان 2012
پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ڕیتانیا بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێر هاكده‌كرێت.
له‌دوای 5 كاتژمێر له هاككردنی پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆی به‌ڕێتانیا پێگه‌كه كه‌وته‌وه‌كار و گروپی ئهنۆنیمهسیش به‌رپرسیارییه‌تی خۆیان له پشتی كاره‌كه‌وه ڕاگه‌یاند، ئه‌م هێرشه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یه و پێگهكههش له له كاتژمێر 8ی سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه به‌كاتی گرینتش توشی هێرشهكهبووه و تا كاتژمێر 1ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌كاتی گرینتش به‌رده‌وام بووه. به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌و په‌یامانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بلاوبۆته‌وه گوایه هاككردنی ئه‌م پێگه‌یه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له ئێستادا ئیشدهكرێت بۆ “پێشنیاركردنی سانسۆرێكی قورس” ئه‌مه له‌كاتێكدایه په‌یامێكی تریش بلاوبۆته‌وه كه گوایه ئه‌م هێرشانه دژی ئه‌وه‌ن كه‌وا خه‌ڵكی به‌ڕیتانیا ڕاده‌گوێزرێن بۆ ئه‌مریكا.
ئه‌مه له‌كاتێكدا له یه‌كێك له په‌یامه‌كانیان گروپی ئه‌نۆنیمه‌س بۆ هاك كه له تویته‌ر بڵاوكروهتهوه ده‌ڵێن” نابێت ئه‌وا به ئاسانی خه‌ڵكی به‌رێتانیا ده‌ست به‌رداری وڵاتی خۆیان ببن وڕابگوازرێن بۆ وڵاتی تر به بێ هیچ گوناهێك”.
له‌لای خۆشیانه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ڕیتانیا داوایان له هه‌موو ئاژانسه‌كانی لێكۆڵێنه‌وه كردوه بۆ چاودێریكردنی هه‌موو په‌یوه‌ندێكی ته‌له‌فۆنی و كورته‌نامه و ئیمه‌یڵ و چالاكییه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ ڕێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی هه‌رتاوانێك و كارێكی نایاسایی. زمانحاڵێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆش له دوای وه‌ستانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات “كه ئێمه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و ڕێپۆرتانهین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چه‌ند به‌شێكی پێگه‌كه وه‌ستاوه و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌وه بێت كه ئێستا ده‌كرێن”.
بۆ زانیاری ئه‌نۆنیمۆوس گرووپێکن له ڕووی هاككردنه‌وه به به‌هێزترین و به‌تواناترین گروپی هاك داده‌نرێـت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان كردویانه له‌وه‌و پێش نه‌كراوه و به‌هێزترینیشیان هاككردنی ماڵپه‌ری پلەی ستەیشتن و پنتاگۆنی ئه‌مریكی بوو ، وه هه‌روه‌ها هاككردنی ماڵپه‌ری ئێف بی ئای بوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌دان ماڵپه‌ری تری حكومیان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان هاك كردوه.
سه‌رچاوه BBC + Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!