بابەتی گرینگ
28, كانونی دووه‌م 2016
كۆمپانیای شاومی چینی ٢٤ـی مانگی داهاتوو به‌رهه‌مێكی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

هۆگۆ بارا به‌ڕێوه‌به‌ری كرداره جیهانیه‌كان له كۆمپانیای شاومی چینی، به فه‌رمی ڕۆژی ٢٤ـی مانگی داهاتووی دیاری كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای شاومی كه بریتیه له مۆبایلی Mi5.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و مۆبایله‌ی كۆمپانیای شاومی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌م شێوه‌یه بێت، ڕوونماكهی ٥.٢ ئینچ ده‌بێت به ڕوونی 1920 * 1080 پیكسڵ، وه پرۆسیسهرهكهشی له جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠ ده‌بێت، وه پرۆسیسه‌ری گرافیكه‌كه‌ی له جۆری Adrenoـی ٥٣٠ ده‌بێت له‌گه‌ڵ رامی ٣ گێگابایت به یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ٣٢ گێگابایت، وه ڕامی ٤ گێگابایت به یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ٦٤ گێگابایت.
كامێرای دواوه‌ی ١٦ مێگاپیكسڵ ده‌بێت و كامێرای پێشه‌وه‌ی بۆ وێنه‌ی سێڵفی ٨ مێگاپیكسڵ ده‌بێت وه باتری به هێزی ٣٠٣٠ ملی ئه‌مپێر و سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ماڕشمالۆو ٦.٠ ده‌بێت.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كۆمپانیای ناوبراو توانی به‌رگه‌ی ئه‌و لێدانه چاوه‌ڕوانه نه‌كراوه بگرێت له‌سه‌ر ئاستی فرۆشتن له جیهان له ساڵی ڕابردوو كاتێك توانیان ٧٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند بفرۆشن كه به گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كۆمپانیاكه وایان دانابوو كه بتوانن ٨٠ ملیۆن مۆبایلی هۆششمهند له‌و ساڵه‌دا بفرۆشن.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.