بابەتی گرینگ
2, شوبات 2016
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ٢ ڕووكار له یه‌ك كاتدا له سیسته‌می ویندۆز فۆن ١٠
پێم خۆش‌بوو ئەو زانیارییەی کە لەسەر ویندۆز فۆن ١٠ پێشتر بڵاو كرابوویه‌وه له تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی تایبەت بە كار پێكردنی ٢ روکاری شاشە له سیسته‌مه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆزفۆن ١٠ بە شێوەیەکی کرداری و به ڤیدیۆ بۆتان بخه‌مه‌ڕوو، زۆر بابەتی تریش هەیە لەسەر ویندۆزفۆن کە تاکو ئیستا باسی لێوە نەکراوە و کەسیش زانیاری نیە لەسەری ئەویش بەهۆی ئەوەی کە بەکارهێنەری ئەم سیستەمە لەلای ئێمە زۆر کەمە، بە دڵنیاییەوە گەر ئەو زانیارییانە هەموو کەسێک بیزانێت ئەوا واز لە هەموو سیستەمێکی وه‌گه‌ڕخه‌ری تر ده‌هێنن و ئەو مۆبایلانە بەکار ده‌هێنن کە بە سیستەمی وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆزفۆن کاردەکەن، من پێشتر هەموو سیستەمێکی کارکردنی مۆبایلم بەکارهێناوە، و چاوه‌ڕوانی بابه‌تی تریش بن.
[youtube]https://youtu.be/MokQynWcrfc[/youtube]