هەواڵ
11, نیسان 2012
تۆمه‌تباره‌كانی هاككردنی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ستگیرده‌كرێن.
سێ فه‌رمانبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری (ئای تی) حكومه‌تی هه‌رێم به‌تۆمه‌تی هاككردنی سایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر ده‌كرێن.سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی رابردوودا هاككراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌كاركه‌وت. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوون، له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سایته‌كه‌ی دروستكردووه به‌دواداچوون كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه هاككردنه‌كه له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری (ئای تی) حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه سێ فه‌رمانبه‌ر ده‌ستگیركراون.
بۆتان مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری (ئای تی) حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و بۆ هاوڵاتی وتی «به‌ڵام به‌دواداچوونمان كردووه هیچ كه‌سێك له‌فه‌رمانگه‌كه‌ی ئێمه ئه‌و رۆژه ئه‌و سایته‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه‌و نه‌رۆیشتووه بۆ هاككردنی«.
ناوبراو، رونیده‌كاته‌وه كه هه‌وڵیانداوه كۆتایی به‌و بابه‌ته بهێننو داواكاره فه‌رمانبه‌ره‌كانیان به‌زوویی ئازاد بكرێن.
له‌مباره‌یه‌وه، عسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێم (هه‌ولێر)، بۆ هاوڵاتی وتی «راسته ئه‌و سێ كه‌سه لای ئێمه دهستگیركراونو دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگاوه، به‌فه‌رمانی دادگاش تائێستا به‌ندن«.
سه‌رچاوه هاوڵاتی