بابەتی گرینگ
4, شوبات 2016
گشت زانیارییه‌ك له‌سه‌ر یاری : Rise Of The Tomb Raider

یاری Rise Of The Tomb Raider یه‌كێكه له‌یاریه ئه‌كشن و سه‌ركێشیه‌كان گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Crystal Dynamics و بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Square Enix ئه‌م یاریه به‌فه‌رمی له ڕێكه‌وتی ٢٠١٥/١١/١٠ بۆ هه‌ر یه‌ك له ئامێره‌كانی Xbox One, Xbox 360 بڵاوكرایه‌وه وه له ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/١/٢٨ بۆ كۆمپیوته‌ر بڵاوكرایه‌وه، وابڕیاره له مانگی چواری ئه‌م ساڵ ٢٠١٦ بۆ Playstation 4 به فه‌رمی بڵاو بكرێته‌وه، شایه‌نی باسه ئه‌م یاریه بۆ ئامێری Playstation 3 بڵاو ناكرێته‌وه.
چۆنیه‌تی یاریكردن:
شێوازی یاریكردن له‌م به‌شه وه‌كو به‌شه‌كانی تری Tomb Raiderـه كه یاریكه‌ر ڕۆڵی كچێك ده‌بینێت به‌ناوی Lara Croft كه ڕوبه‌ڕووی چه‌ندین كاری سه‌ركێشی و مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه هه‌موو یاریه‌كه بریتیه له مه‌ته‌ڵ یاریكه‌ر پێویسته مێشكی وه چه‌نده‌ها ئامێر كه له ناو یاریه‌كه‌دا هه‌یه به‌كاریانبهێنێت بۆ ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی یاریه‌كه.
چیرۆكی یاریه‌كه:
یاریه‌كه باس له‌ساڵێك دوای ڕووداوه‌كانی یاری Tomb Raider ده‌كات، كه له ساڵی ٢٠١٣ به فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه له‌م به‌شه‌دا Lara Croft هه‌وڵده‌دات بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ی كه باوكی نه‌یتوانی بیكات ئه‌ویش دۆزینه‌وه شارێكی ونبووه به‌ناوی Kitezh دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی باوكی به‌ناوی Ana به‌رده‌وام ده‌بن له لێكۆڵینه‌وه به‌ڵام هاوڕێكه‌ی باوكی Ana له ژێر به‌فردا جێده‌مێنێت و ناتوانن شاره‌كه بدۆزنه‌وه پاشان Lara ده‌چێته وڵاتی سوریا بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆرێك كه له ناویدا كتێبێك هه‌یه زانیاری ده‌رباره‌ی شاره ونبووه‌كه‌ی تێدایه به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه ده‌بینێت به‌تاڵه دوای ئه‌وه Lara بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كتێبه‌كه دزراوه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته Lara له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی به‌ناوی Jonah ده‌چنه وڵاتی سڕبیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی كتێبه‌كه دوای ئه‌وه شوێنی كتێبه‌كه ده‌دۆزێته‌وه له كاتی هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌وه‌ی
كتێبه‌كه له‌وكاته‌دا Lara ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه وه پاشان كه‌سێك به‌ناوی Jacob یارمه‌تی Lara ده‌دات بۆ ڕزگاربوون له زینداندا له پاشان Lara و Jacob ده‌بن به هاوڕێ هه‌ردووكیان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شاره ونبووه‌كه دوای ئه‌وه Lara بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وكه‌سه‌ی كتێبه‌كه‌ی دزیوه بكوژی باوكیه‌تی بۆیه بڕیار ده‌دات كهبهدوای بگه‌ڕێت و تۆڵه‌ی باوكی بكاته‌وه به‌ڵام بكوژه‌كه هه‌لێكی بۆ ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی نیشانه‌شكێن (Sniper )ـه‌وه بیكوژێت به‌ڵام له‌وكاته‌دا كه‌سێك له دواوه‌ی كه واپێده‌چێت سه‌رۆكی بكوژه‌كه بێت پێیده‌ڵێت ”هێشتا نا” واته جارێ مه‌یكوژه وه به‌م شێوه‌یه یاریه‌كه كۆتایی دێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌شێكی تر له‌م یاریه ماوه كه ببێته ته‌واوكه‌ری ئه‌م به‌شه.
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.