ئای ئۆ ئێس
6, شوبات 2016
باشترین ١٠ مۆبایل له ڕووی باتریه‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٥

هه‌میشه به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له پاڵ به‌رزی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كان ده‌ڕواننه باشی زۆری ملی ئه‌مپێری باتریه‌كه‌ی كه ئه‌مه‌ش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌ران به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زۆر ئه‌نته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بۆته به‌شێك له ژیان و زۆربه‌ی كار و باره‌كانی ڕۆژانه‌یانی پێ ڕاده‌په‌ڕێنن، له‌م بابه‌ته‌دا تیش ده‌خه‌ینه ١٠ باشترین مۆبایل له ڕووی باشی و زۆری ملی ئه‌مپێری باتریهكانیا بۆ ساڵی ٢٠١٥.
١. مۆبایلی Huawei Ascend Mate 2:
مۆبایلێكی زۆر باش له ڕووی باتریه‌وه كه باتریه‌كه‌ی 4050mAh ملی ئه‌مپێره، كه له لایه‌ن كۆمپانیای Huaweiـی چینیه‌وه به‌رهه‌م هاتووه كه له توانای دایه بۆ ماوه‌ی ١٥ كاتژمێری به‌رده‌وام به‌كارهێنان باتریه‌كه‌ی به‌رگه بگرێت، وه نرخه‌كه‌شی ٢٩٩$ـی ئه‌مریكیه.

٢. مۆبایلی OnePlus One:
ئه‌م مۆبایله‌ش به یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كان داده‌نرێت كه له وڵاتی چین درووست ده‌كرێت و له ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و كوالیتیه‌وه زۆر باشه، و باتریهكهشی 3100mAh ملی ئه‌مپێره و تونای هه‌یه تا ١٣ كاتژمێر و ١٦ خولهك به‌كاری بهێنێت.

٣. مۆبایلی Apple iPhone 6 Plus:
ئه‌م مۆبایله‌ش به یه‌كێك له مۆبایله ڕوونما هه‌ره گه‌وره‌كان داده‌نرێت، كه باتریه‌كه‌ی 2915mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه بۆ ١٠ كاتژمێری به‌رده‌وام به‌كاری بهێنیت، وه ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له مۆبایله هه‌ره باشه‌كان داده‌نرێت له ڕووی باتریه‌وه كه ئه‌پڵ به‌رهه‌می هێنابێت.

٤. مۆبایلی Samsung Galaxy S5:
باتری ئه‌م مۆبایله 2800mAh ملی ئه‌مپێره و له لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری به‌رهه‌م هاتووه، كه توانای به‌كارهێنانی هه‌یه بۆ ماوه‌ی ٩ كاتژمێر و ٤٢ خولهك.

٥. مۆبایلی Motorola Droid Turbo:
كۆمپانیای مۆتۆرۆلا توانیویه‌تی ڕیزبه‌ندی پێنجه‌م بۆ خۆی بگرێت له ڕێگه‌ی مۆبایلی Motorola Droid Turbo، وه ئه‌م مۆبایله له توانای دایه كه به خێراییه‌ی زۆر باش بارگاوی بكرێته‌وه و ناوه‌كه‌ی كۆتایشی هه‌ر به‌و مانایه هاتووه كه Turboـیه، باتری ئه‌م مۆبایله 3900mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٤ خولهك كار بكات به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.

٦. مۆبایلی Alcatel OneTouch Idol 3:
له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌م مۆبایلی كۆمپانیایAlcatelـی فه‌ڕه‌نسی دێت به مۆبایلی Alcatel OneTouch Idol 3 كه باتریه‌كه‌ی 2910 mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٦ خولهك به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار بكات.

٧. مۆبایلی ZTE Grand X Max+:
ئه‌م مۆبایله‌ش هه‌ر چه‌نده باتریه‌كه‌ی له ڕووی قه‌باره‌وه له‌وانه‌ی پێشه خۆی زیاتره به‌ڵام ڕێزبه‌ندی حه‌وته‌می پێدراوه كه نرخی ئه‌م مۆبایله‌ش ١٩٩$ـی ئه‌مریكیه و باتریه‌كه‌ی 3200mAh ملی ئه‌مپێره كه له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٤ خولهك كار بكات به به‌رده‌وامی.

٨. مۆبایلی LG G4 Stylus:
له ڕێزبه‌ندی هه‌شته‌م زنجیره‌ی Stylusـی كۆمپانیای LG و ته‌واوكه‌ری مۆبایلی G4 دێت، كه باتریه‌كه‌ی له جۆری لیتیۆم ئایۆنه و به هێزی 3000mAh ملی ئه‌مپێر كه له توانای دایه تا ٩ كاتژمێر و ١٣ خولهك كار بكات به به‌رده‌وامی.

٩. مۆبایلی Motorola moto G:
وا دیاره مۆتۆرۆلا گرنگی زۆر به باتری ده‌دات چونكه له ١٠ باشترینه‌كه دوو ڕیزبه‌ندی بۆخۆی مسۆگه‌ر كردووه له ڕووی باشی و هێزی باتریه‌وه، كه هێزی باتریه‌كه‌ی 2470mAh ملی ئه‌مپێره و له توانای دایه تا ٩ كاتژمێری ته‌واو به‌كاربهێنرێت به به‌رده‌وامی.

١٠. مۆبایلی Samsung Galaxy S6 Edge Plus:
باتری ئه‌م مۆبایله‌ش هێزه‌كه‌ی 3000mAh ملی ئه‌مپێره و كۆمپانیای سامسۆنگیش هه‌روه‌ك كۆمپانیای مۆتۆرۆلا توانیویه‌تی دوو ڕیزبه‌ند بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، له توانای دایه تا ٩ كاتژمێری ته‌واو به‌كاربهێنرێت به به‌رده‌وامی.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.