ئەندرۆید
9, شوبات 2016
ئه‌پی 1Password نوێ كرایه‌وه بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید

ئه‌پی ” 1Password ” یه‌كێك له باشترین ئه‌په‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ووشه‌ی نهێنی بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید نوێكرایه‌وه و له‌م وه‌شانه نوێیه‌یدا شێوه و نه‌خشاندنی ئه‌په‌كه ته‌واو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و شێوه‌ی ماتیڕیال دیزاینی پێ به‌خشراوه، وه له‌م وهشانهشدا ئه‌په‌كه پشتگیری له په‌نجه مۆری خاوه‌ن مۆبایل ده‌كات و ده‌توانرێت گشت ئه‌ركه‌كانی له ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه پێ بسپێردرێت.
وه ئه‌م نوێكرایه زیاتر پشتگیری له ئامێره‌كانی Nexus 5X و 6P ده‌كات كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه مۆرن وه ئه‌و مۆبایلانه‌ی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ماڕشمالۆویان پێ گه‌یشتووه.

لێره‌وه له گووگڵ پله‌ی دایگرن: 1Password
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.