ئهپی قەلای مسوڵمان ، لە نوێکردنەوەی ئەمجارەی پڕۆگرامەکە کەتایبەتە بە ئامێرەکانی iPhone , iPad چەندین گۆڕانکاری کراوە وە دیارترین گۆڕانکاری زیاد کردنی کاتەکانی بانگ و بانگدان بە دەنگی چەند بانگ بێژێک.
گۆڕانکاریەکانی ئەم نوێکاریە:
١- ڕوکاری پڕۆگرامەکە بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری تێدا کراوە.
٢- دابەشکردنی زیکرەکان بەسەر چەند بەشێکی سەرەکی.
٣- جیاکردنەوەی زیکرەکان لە یەکتر وە نیشاندانی (footnote) هەریەکە و لە خوار زیکرەکە.
٤- لەم وەشانە دەتوانی زیکرەکان بە دەنگ گوێبیست ببیت، پاش چالاک کردنی لەبەشی ڕێکخستن.
٥- گۆڕینی قەبارەی فۆنتی لیستی سەرەکی و ناوەڕۆک بەخواستی خۆت.
٦- بونی کاتەکانی بانگی ١٤ شار و شارۆچکەی کوردستان.
٧- بانگدان ، وە ڕێکخستنی بەخواستی خۆت.
٨- بونی دەنگی جیاواز لە بانگدان.
٩- بەهۆی بەشی ڕێکخستنەوە دەتوانیت بانگی نیوەڕۆ لە ڕۆژی هەینیدا بوەستێنیت.
١٠- بوونی widgetـی کاتەکانی بانگ لە بەشی notification center بەشێوازێکی زیرەک كه پشتگیری له (ios 8 بەرەوسەر دهكات).
تێبینی : بانگ دانەکە تەنها ٣٠ چەرکەیە ، کۆمپانیای ئەپل ڕێگە نادات لە ٣٠ چەکە زیاتر دەنگ بەکاربهێنیت لە Notification.
– بەم شێوازە دەتوانن Widget چالاک بکەن:

لە ئەپ ستۆر لەڕێگەی ئەم بهستهرهیهوه دهتوانن دایگرن:
https://appsto.re/i6YH6kQ