ئەپڵ
16, شوبات 2016
به وێنه + ڤیدیۆ⎮ بنكه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ
بنكه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه به (Campus 2) ناسراوه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری كوپێرتینۆی ولایه‌تی كالیفۆڕنیا دروست ده‌كرێت، رووبه‌ری دیاریكراو بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ١٧٦ ئهیكهره (١ ئهیكهر = ٤٠٤٧ مه‌تر چوارگۆشه‌یه) ئه‌و رووبه‌ره‌ش كه دیاری كراوه بۆ باڵه‌خانه سه‌ره‌كیه‌كه دوو میلیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار پێ چوارگۆشه‌یه.
ئه‌م باڵه‌خانه گه‌وره‌یه له شێوه‌ی بازنه دایه و له چوار نهۆم و ژێر زه‌مینێك پێك دێت بۆ پاركردنی ئۆتۆمبیل، ده‌توانێت ٢,٤٠٠ ئۆتۆمبیل جێ بكاته‌وه. بڕێكی زۆر له رووبه‌ری ده‌ره‌وه‌ی له (٨٠%)ـی دیاری كراوه بۆ سه‌وزایی و زیاتر له ٣٠٠ جۆر رووه‌كی تێدا ده‌چێنرێت بۆ به‌خشینی دیمه‌نێكی جوان به ناوچه‌كه.
شایه‌نی باسه بودجه‌ی خه‌مڵێنراو بۆ ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌پڵ پێنج ملیار دۆلاره‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ساڵی ٢٠١٦ ته‌واو ببێت.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=hUias4L-Znc[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.