بابەتی گرینگ 22, شوبات 2016

بۆچى پیتەکانى سەر کیبۆرد بەوشێوە ئاڵۆزە ڕێکخراون؟

keyboardتا ئێستا لەخۆتت پرسیوە بۆچى بەمشێوەیە پیتەکانى سەر کیبۆرد بەوشێوە ئاڵۆزە ڕێکخراون؟ نەدەکرا هەر بەپێى ڕیزبەندى پیتە ئینگلیزییەکان دابنرێن؟ هۆکارى بڵاوکردنەوەى ئەم پیتانە چییە؟!

هۆکارى ئەم جۆرە ڕێکخستنەى پیتەکان لەسەر کیبۆردى کۆمپیوتەر، تابلێت و مۆبایلەکان، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى ئامێرە تایپ کەرەکانى ساڵى ١٨٧٠. لەم ساڵەدا یەکەم ئامێرى تایپکردن لەلایەن Christopher Latham Sholes دروستکرا کە بە پێى ڕیزبەندى پیتەکانى زمانى ئینگلیزى پیتەکانى ڕێکخستبوو تەها پیتە بزوێنەکان نەبێت کە لە ڕیزى سەرەوە داینابوون و ئەوانى تریش لەدوو ڕیزى خوارەوە، ئەمەش بۆ ئەوەى بە ئاسانى بتوانیت بیاندۆزیتەوە. وەک لەم وێنەى لاى خوارەوە:

(ڕەنگى تاریکى و ڕووناکى پیتەکان ڕادەى بەکارهێنانى پیتەکان پیشان ئەیات، تا ڕووناکتربێت، زیاتر بەکار هاتووە)
(ڕەنگى تاریکى و ڕووناکى پیتەکان ڕادەى بەکارهێنانى پیتەکان پیشان ئەیات، تا ڕووناکتربێت، زیاتر بەکار هاتووە)

بەڵام تادەهات بەکاهێنانى ئامێرى تایپ زیادى دەکرد و بەکارهێنەرانیش خێراتر دەیاننووسى، هەربۆیە کێشەیەک دروست بوو، ئەویش ئەوەبوو کە بەهۆى ئەوشوێنانەى کە بۆ پیتە جووتە زۆر بەکارهێنراوەکانى وەک s-h, t-h, e-a, e-i, o-u دانرابوو، دەستەکان جام دەبوون ئەگەر زۆر خێرا بتنووسیایە! بۆیە شوێنى پیتە کێشە لەسەرەکانیان گۆڕى و بەپێى بەکارهێنان ڕێکیان خستنەوە.

qwertyهەر لەلایەن Christopher Latham Sholes و چەند یاریدەدەرێکى. هەر لەو کاتەدابوو کە شێوەى کیبۆردى بەناوبانگى QWERTY لەدایک بوو، کە هەمان ئەم کیبۆردەیە کە ئێستە پێى دەنووسین، ئەویش ناوەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێنج پیتى سەرەتاى ئەم کیبۆردە ئەو پێنج پیتەن، واتە بەم شێوەیە:

qwerty1

دواى چەند ساڵێک و لە ساڵى ١٩٣٦ کەسێکی تر بەناوی August Dvorak و هاوکارێکى هەستان بە دروستکردنى جۆرە کیبۆردێکى تر بە ڕێکخستنێکى جیاواز بەناوى Dvorak ئەمیش هەر لەناوى دروستکەرەکەیەوە هاتووە. بەڵام جیاوازییەکى بەرچاو هەیە لەنێوان ئەم دوو کیبۆردەدا، ئەویش ئەوەیە کە بەم کیبۆردەیان خێراتر دەنووسیت و دەستەکانت کەمتر دەجۆڵێت! ئەویش بەهۆى ئەوەى کە لە کیبۆردى جۆرى یەکەم تەنها ٣٢%ى بەکارهێنراوترین پیتەکان لە ڕیزى یەکەمدان، بەڵام جۆرى دووەمیان ٧٠% یان لە ڕیزى یەکەمدان. ئەگەر نووسینى ئەم بابەتە کە بە کیبۆردى جۆرى یەکەمیان نووسیومە، دەستم ١کم جوڵابێت، ئەوا ئەگەر بە جۆرى دووەم بمنووسیایە دەستم تەنها نزیکەى ٦٠٠م دەجوڵا! هەربۆیە ئەم کیبۆردە ڕیزبەندى یەکەم کیبۆردى بەدەست هێناوە بۆ خێرا نووسین ئەویش بە نووسینى ١٥٠ تا ١٧٠ پیت لە خولەکێکدا.

Dvorak

بۆچونی تۆ