بابەتی گرینگ
27, شوبات 2016
زنجیرەکانی ٤ و ٥ و ٦ــی یاری Resident Evil بۆ Xbox One و PS4 بهم نزیكانه بڵاو دهكرێتهوه

کۆمپانیای Capcom ڕایگەیاند کە زنجیرەکانی ٤ و ٥ و ٦ ــی یاری Resident Evil بۆ PlayStation 4 و Xbox One دێت ، لە ٢٥ ــی مانگی شوبات کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە سێ زنجیرە لە یارییەکانی Resident Evil بۆ ئەم دوو کونسوڵە دێن و سەرەتاش بە یاری Resident Evil 6 دەست پێدەکات لە مانگی ئاداردا، هەروەها نرخی هەر یارییەکییان ٢٠$ دۆلاری ئەمریکییە .
هەروەها کۆمپانییەکە ڕایگەیاند کە بەشی ٦ــی یارییەکە لەگەڵ هەموو زیادکراوە و تایبەتمەندییەکانیدا دێت و هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی، هەروەها بەشی ٥ــی یارییەکە بڕیارە لە وەرزی هاوین و بەشی ٤ـی یارییەکەش لە زستانی ئەمساڵدا دەربچن .بەڵام كۆمپانیای Capcom هیچ شتێکی دەربارەی بەشێکی نوێی یارییەکە بە گرافیک و شێوازی نوێ نەوتووه ، و هیچ هەواڵێک نییە لەبارەی بەشێکی نوێ لە زنجیرەکانی یاری Resident Evil .
ساڵی ٢٠١٦ـە بیستەم ساڵە لە دەرچوونی زینجیرەی یەکەمی یارییەکە ، کە یەکەم زنجیرەی لە وڵاتی یابان و لە ساڵی 1996 دەرچوو .