ئەندرۆید
14, تشرینی یەکەم 2011
یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی کوردی بۆ ئه‌ندرۆید %100 پشگیری تێکستی کوردی
پڕۆژه‌ی ئه‌م جاره‌م بریتیه له فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی – کوردی (سۆرانی ) که بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌بێت و %100 پشگیری نوسینی کوردی ده‌کات ته‌نانه‌ت گه‌ر موبایله‌که‌ت پشگیری نوسینی عه‌ره‌بیش نه‌کا ئه‌م فه‌رهه‌نگه نزیکه‌ی 40000 چل هه‌زار وشه‌ی تێدایه و دابه‌شم کردوه به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه وشه ئه‌وانیش فه‌رهه‌نگی گشتی و فه‌رهه‌نگی زانستی ( زانستی ئه‌لیکترۆنی و فیزیک و کیمیا و رامیاری و ئابوری …….. ).
![[وێنه: dic.jpg]](http://kurditgroup.org/files/imagecache/fullimage/dic.jpg)
ماوه‌ی کارکردنم له‌م پرۆژه‌یه نزیکه‌ی مانگ و نیوێک ده‌بێ نزیکه‌ی 15 رۆژ له‌بواری دیزاینی گرافیکیهکهدا کارم کرد.
فه‌رهه‌نگه‌که به‌شێوه‌یه‌ک دروست کراوه که زۆر ماندوت نه‌کا له‌گه‌ران به‌دوای وشه‌کاندا به‌ڵکو راسته‌وخۆ گه‌ر ده‌ست بکه‌یت به نوسین گهرانهکهت بۆ ئه‌نجام ده‌دا و هه‌ڵبژاردنیشت ده‌خاته به‌رده‌ست نه‌وه‌ک رێنوسی ئینگلیزیه‌که زۆر باش نه‌زانیت. وه یه‌کێکی تر له خاسیه‌ته باشه‌کانی که له فه‌رهه‌نگه به‌ناوبانگه‌کان بینویمه و منیش له فه‌رهه‌نگه به پێوستم زانی ئه‌ویش ( Favorite list ) واته تۆ به‌نمونه له مانای وشه‌یه‌ک ئه‌گه‌رێی دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێ ئه‌م وشه‌یه پاشه‌که‌وت بکه‌ی له فه‌رهه‌نگه‌که و په‌سه‌ندی بکه‌ی و جارێکی تر پێویست نه‌کا به‌دوای دا بگه‌رێیت و به‌مه‌ش له بنکه‌ی زانیاری فه‌رهه‌نگه‌که هه‌ڵده‌گیرێ ئه‌توانیت له تابی دووه‌می ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که وشه په‌سه‌نده‌کان ببینیت. و شتێکی تر که به‌باشم بوو له‌گه‌ڵی بێ ئه‌ویش ده‌نگی وشه‌که‌یه بۆ نمونه تۆ به‌داوی وشه‌یه‌ک دا ده‌گه‌رێی ئه‌توانیت گوێبیستی چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی وشه ئینگلیزیه‌که بیت( به‌مه‌رجێ به ئینته‌رنێته‌وه گرێدرابیت). جگه له‌مانه ئه‌توانیت وشه‌که ببەیت بۆ ئامێری گه‌ڕانی گوگڵ .
روکاری ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:
![[وێنه: dic.jpg]](http://www.himdadcompany.com/dic.jpg)
ده‌رباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:
ناوی به‌رنامه : Ribaz En – Ku Dic
وه‌شانی 1.2 پاش ئه‌وه‌ی وه‌شانی 1.0 و وه‌شانی 1.1 به وه‌شانی تاقیکاری بڵاوکرده‌وه ئه‌مه دوا وه‌شانیه‌تی.
قه‌باره‌ی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که 1.18 مێگابایت.
ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:
5 فایلی ( xml ) به‌ڵام ته‌نها 3 فایلیان چالاکه‌ری ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که‌ن ( Activity ) .
ژماره‌ی فایله جافاکان 33 ئه‌وانیش کلاسی چالاککه‌ری به‌رىامه‌که ( class activity ) ته‌نها 3 کلاسه.
کلاسی سه‌ره‌کی (class main activity ) بریته له ( Sereky.java ) ته‌نها ئه‌م فایله‌شه 1108 دێر کۆد ( Line Code ) م بۆ نوسیوه.
کۆی دێری کۆد که نوسیبێتم زیاتر 1500 دێر ده‌بێ به‌بێ کلاسه‌کانی وشه و ماناکان .
داگرتن:
به‌هۆی هه‌ندێک کێشه‌وه تا ئێستا نه‌متوانیوه له مارکێتی ئه‌ندرۆید ( www.market.android.com ) دایبنێم .. و پێوستیم به هاوکاری ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ دابنرێ چونکه داوای کارتی بانکی ده‌کا.
داگرتن
http://kitn.net/up/uploads/zip/acd39d6c72.zip
قه‌باره : 1.18 مێگابایت
پاسۆی زیپ:www.kitn.net
ده‌رباره‌ی پرۆژه‌کانی ئاینده:
پرۆژه‌ی ئاینده‌م (له بواری ئه‌ندرۆید) یاریه‌کی فۆلکلۆری کوردیه ئه‌ویش یاری کڵاوێن که به پێوستم زانی بیکه‌م به یاریه‌کی ئه‌لکترۆنی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید گه‌ر کاتم هه‌بوو هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ر شێوازی سێ ره‌هه‌ندی ( 3D ) دایبرێژم . شێوازی یاریکردنه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌که که زیاتر له که‌سێک بتوانین یاری بکه‌ن واته ( multi-player ) . به‌ڵام راستی کاتی ته‌واو کردنی نازانم چونکه سهڵقاڵی خوێندم
dast xo6,,version e symbian^3 m awet,agar bot drust bkret
ده‌ست خۆش کاکه رێباز زۆر نایابه
دەست خۆش زۆر بەرنامەیەکی بەسودە
زۆر سوپاس به‌ڕێزم..
dast xosh kak rebaz baheway sarkawtn .