ئای ئۆ ئێس 2, ئازار 2016

وه‌شانی نوێی واتس ئەپ ڕێگه‌ به‌ به‌شداری پێكردنی فایلی پی دی ئێف ده‌دات

wats ab

واتس ئەپ وه‌شانێكی تازه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس، كه‌ ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات فایله‌ دۆكیومێنته‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، وه‌ به‌ تایبه‌تی فایلی پی دی ئێف PDF.له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌شانه‌ تازه‌دا، دوگمه‌یه‌كی نوێ ده‌رده‌كه‌وێ بۆ به‌كارهێنه‌ران له‌ به‌شی چات دا به‌ناوی Documents، وه‌ كاتێ ئه‌و دوگمه‌یه‌ داده‌گری، له‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ڕاسته‌وخۆ به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فایله‌كان ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فایلێك هه‌ڵبژێری له‌ جۆری پی دی ئێف.به‌ مه‌به‌ست ئەپڵیکەیشنی واتس ئەپ له‌سه‌ر ئامێری ئایفۆن، ئه‌وا ڕێگه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌دات له‌ به‌رنامه‌كانی تردا بۆ به‌شداری پێكردنی فایله‌كان، به‌رنامه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی فایل وه‌ك درۆپ بۆكس، گووگڵ دڕایڤ، وه‌ن دڕایڤ و هتد.

تاگەکان whatsapp
بۆچونی تۆ