ئاسایشی ئەلیکترۆنی
2, ئازار 2016
هێرشی DDoS چیه؟

هێرشی DoSDistributed denial-of service| کورتکراوەی DDoS
بریتییه له چه‌كێكی ڕێكخراو و پلان بۆ داڕێژراو، بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناو سیستمه جیاوازه‌كاندا، كه ڕێگری له به‌كارهێنانی ڕێگه‌پێدراو ده‌كات بۆ سیستەمێك یان زیاتر، هێرشی DDoS بوه‌ته چه‌كێك كه به‌كاردێت له‌لایه‌ن كه‌سانی ناحه‌ز و بێزاركه‌ر له ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێت، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی جیاواز به‌كاردێت، هه‌ر له كه‌سانی پسپۆڕ له بواری تاوانكاری له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت هه‌تا كه‌سانی هه‌رزه‌كار و بێزاركه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیاتر ده‌كرێنه ئامانج بریتین له ماڵپه‌ڕه گشتیه‌كان، هێرشه‌كانی DDoS زۆر جۆریان هه‌یه، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان بریتیه له فشار خستنه‌سه‌ر (Server)ـی ماڵپه‌ڕێك به ناردنی لێشاوی داواكاری (Request) بۆ سێڕڤهرهكه، وه ناردنه‌وه‌ی وه‌ڵام (Reply)ـی بێ شومار له لایه‌ن سێرڤه‌ره‌وه بۆ كه‌سی داواکار، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رقاڵ بوونی سێرڤه‌ره‌كه و لۆد كه‌وتنه سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه به‌م كاره، له ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌به‌ستیانه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه بكه‌ن و به‌كاری بهێنن ناتوانن ماڵپه‌ره‌كه ببین یاخود بیكه‌نه‌وه به هۆی زۆری فشار له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه، له ئه‌نجامدا ماڵپه‌ڕه‌كه له كار ده‌كه‌وێت و له كاری سه‌ره‌كی خۆی شكست ده‌هێنێت.
هۆشمەند کەریم
خوێندكاری به‌شی زانستی کۆمپیوتەرم له زانكۆی ڕاپه‌رین، پرۆگرامساز و دیزاینه‌رم، شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه له پرۆگرام نووسین به زمانه‌كانی وه‌كو جاڤا و سی شارپ. وه به گشتی تێكهڵم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و به‌كارهێنانی سیستمه‌كانی وه‌كو لینوكس، ئۆ ئێس ئێكس و ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت به ئامێره‌كانی ئپڵ، بڵاوكراوه‌كانم به زۆری له بواری پارێزگاری و سیستمه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان ده‌بێت. هیوا و ئامانجم خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه لە بواری تەکنەلۆژیا دەمەوێت لە رێگای کەی ئای تی ئێن بتوانم خزمەتیک پێشکەش بکەم بە فێرخوازان.